Daily Archives: ئه‌یلول 8, 2022

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتی هیندستان لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 8ـی ئەیلولی 2022 شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتی هیندستانیان لە هەولێرکرد و لە لایەن کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون گفتوگۆ کرا دەربارەی درێژەدان بە پەیوەندییەکانی زانکۆ و زانکۆکانی ئەو وڵاتە لە رێگەی کونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر کە خۆی لە ئاڵوگۆڕی ستاف و مامۆستایان و بەردەوامی بە پەیوەندییە ئەکادیمییەکان دەبینێتەوە.

لە لای خۆیەوە کونسوڵی هیندستان پاڵپشتی و هاوکاری خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندییەکانی هەردولا وەک هاتنی پسپۆڕانی ئەو وڵاتە بۆ کوردستان و ناردنی قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆمان بۆ ئەو زانکۆکانی وڵاتەکە بە مەبەستی بەشداریکردن لە خوڵی راهێنانی جۆراوجۆر. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کۆنسوڵخانە بڕیاریدا چەند کتێب و سەرچاوەیەک بۆ کتێبخانەکانی زانکۆمان و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دابین بکات.