Monthly Archives: ئه‌یلول 2022

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە نوێنەری رێکخراوی یونسکۆ دەکات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 29ـی ئەیلولی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە نوێنەری رێکخراوی یونسکۆ بەرێز تیم مایزن سەرپەرشتیاری پرۆژەی (تی. ڤی. ئی. تی-2) کرد.

لە دیدارێکدا کە هەر یەک لە راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ  و خاتوو ڤامان ئەمین ستافی پرۆژەی (تی. ڤی. ئی. تی-2) ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆژەکەی رێکخراوی یونسکۆ لەگەڵ زانکۆمان کە بریتیە لە پەرەپێدانی پرۆگرام  و سیستەمی خوێندن و ئەنجامی فێربوون

Learning Outcome

لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەشدا زانکۆمان سوومەند دەبێت و بۆ ماوەی چوار ساڵ وردەکاری جێبەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا بۆ بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن بەرێوەدەبەن و هەروەها بەردەوام خولی راهێنان بۆ ستافی بەشەکە دەکەنەوە له ميانه ى جێ بەجێ کردنی پرۆژەکە.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسۆرایەتیەکانی پزیشکی دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 28ـی ئەیلولی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسۆرایەتیەکانی پزیشکی پ.د. ئاریانا خالص جواد و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا شاندەکەی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییەکانی پزیشکی پیرۆزباییان لە د. ئیدریس کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی بەڕێزیان وەک سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

هەر لە دیدارەدا گفتۆگۆکرا دەربارەی بەشی بەڵگەکانی تاوان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەمەبەستی هەماهەنگی بۆ زیاتر بەرەوپێش بردنی ئەو بەشە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کردنەوەی بۆردی پزیشکی پەرستاری کرا کە لەئێستادا ژێر دیراسەتکردندایە و شاندی ناوبراو داوایان کرد کە سەرۆکی بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەشدار بێت لەو گفتۆگۆیانە کە بڕیارە لەم نزیکانە لەگەڵ بۆردی پزیشکی ئوردنی ئەنجام بدەن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشک رێکەوتننامەی تایبەت بە خوێندنی باڵای نێوانیان نوێدەکەنەوە

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 27ـی ئەیلولی 2022 لە سەرۆکایەتی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە د. عبدالصمد سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی کرد.

لە دیدارێکدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون گفتوگۆکرا دەربارەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا رێکەوتننامەی تایبەت بە خوێندنی باڵای نێوان هەردوو زانکۆی پۆلیتەکیکی هەولێر و تیشکی نێودەوڵەتی واژووی لەسەر کرا و نوێکرایەوە.

شیاوی باسە ساڵانە چەندین چالاکی زانستی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆکەدا ئەنجام دەدرێت و نوێکردنەوەی رێکەوتننامەکەش بەمەبەستی بەردەوامیدانە بەو پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستییەی کە لە نێوان هەردوو زانکۆدا هەیە.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە نوێنەری رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 27ـی ئەیلولی 2022 لە سەرۆکایەتی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە بەرێز فیراس دیب بەرێوەبەری پرۆژەکانی رێکخراوی سپارکی هۆلەندی لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.


لە دیدارێکدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ئامادەبوو گفتوگۆکرا دەربارەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا وە هەروەها دارشتنی پلان بۆ پرۆژەی نوێ بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی سپارک کرا.


شیاوی باسە له ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا چەندین چالاکی زانستی هاوبەش پرۆژەی هاوبەش ئەنجامدراوە بە هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا.

1 2 3 5