زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێک بۆ لێژنەی زانکۆلاین لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان رێکدەخات

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 14ـی ئەیلولی 2022 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی دوو رۆژەی بۆ بەڕێوبەری تۆماری گشتی سەرۆکایەتی زانکۆ د. سەرسام خلیل شوانی و بەرپرسی هۆبەی تۆماری ئەلیکترۆنی محمد عبدالله عبدالعزیز بە شێوەی ئاوێتە رێکخست کە تایبەت بوو بە فێرکاری چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.

لە رۆژی یەکەمی وێرکشۆپەکەدا وێبینارێکیان بەڕێوەبرد کە تایبەت بوو بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگا.

رۆژی دووەمی وێرکشۆپەکە لە هۆڵی بۆنەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو کە لێژنەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینی کۆلێژ و پەیمانگەکانی ناو سەنتەری شاری هەولێر بەشداربوون.

وێرکشۆپەکە تایبەت بوو بە فێرکاری چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە لایەن لێژنەی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (بێ بەرامبەر) و بەبێ هەڵە و کەم و کوڕی، تاکو بتوانن بەشێوەیەکی دروست فۆرمەکە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی پربکەنەوە.