Monthly Archives: كانونی دووه‌م 2022

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆیەکی ئەڵمانی پڕۆژەیەکی هاوبەشی گرنگ رادەگەیەنن

رۆژی هەینی رێکەوتی 28ـی کانونی دووەمی 2022 بە بەشداری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کۆبوونەوەی یەکەمی دەستپێکی پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ زانکۆی

University of Applied Sciences Mittelhessen

ـی وڵاتی ئەڵمانیا بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پرێزنتەیشنی تایبەت بە زانکۆکانیان پێشکەش کرد، دواتر باس لە پلانی دوو ساڵ کرا کە بە 7 قۆناغ جێ بە جێ دەکرێت.

پرۆژەکە لە ڕێگای رێکخراوی (داد) فەند دەکرێت بۆ ماوەی 2 ساڵ لە مانگی 1ـی 2022 تاکو کۆتایی مانگی 12ـی 2023 بەردەوام دەبێت لەژێر ناونیشانی خۆێندنی ئەکادیمی لەبواری ووزە نوێبووەوەکان

(Academic Education In The Field Of Renewable Energies)

شیاوی باسە فەندەکە لە رێگەی بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەدەستهاتووە.

کۆبوونەوەکە بەبەشداری سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی، بەرێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی پ.ی.د. هێمن کاکەخان عەوڵا و بەێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پ.ی.د. رەنج سیروان عبدالله وە بەشداربووانی زانکۆ ئەڵمانیەکە:

  1. Prof. Dr. Klaus Behler ( project Manager and University Representive)
  2. Bakar Farangis (steering committee member)
  3. Julia Bochet ( international Office)

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەبێتە وانەبێژی قوتابیانی ماستەر لە زانکۆی وارشۆ

لەچوارچێوەی جێبەجێ کردنی ئەو ستراتیژیەتەی کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ بە نێودەوڵەتی بوون دایڕشتووە لە رێگەی بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، مامۆستایەکی زانکۆمان دەبێتە وانەبێژ بۆ قوتابیانی ماستەر لە زانکۆی وارشۆ.

پ.ی.د. ولاء جودت علی جاف مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر وەک مامۆستای وانەبێژ(ڤیزیتەر پرۆفیسەر) لە رێکەوتی 1/12/2021 تاکو 1/2/2022 لە بەشی ئابووری دارستان لە زانکۆی وارشۆ دەستبەکاربوو لە چوارچێوەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی ستاف لە نێوان هەردوو زانکۆ.

شیاوی باسە لە ماوەی رابردوودا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی وارشۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد کە خۆی لە چەند بوارێکی گرنگ دەبینێتەوە وەک ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ستاف.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات

بە هەوڵ و ماندووبونی توێژەران و ستافی ئەکادیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، زانکۆمان سەرکەوتنێکی دیکەی گەورەی لە سایتەیشن و گۆگڵ سکۆڵار پرۆفایل لەسەر ئاستی کوردستان تۆمارکرد، کە لە کۆی بیست و پێنج زانکۆ لە هەرێمی کوردستان پلەی شەشەمی بەدەست هێناوە هەروەها لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانیش پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
بەم بۆنەیەوە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆ کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆمپانیای لوکاس نیولەی ئەڵمانی دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.کاوە عبدالکریم شێروانی و بەیاوەری راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، سەردانی کۆمپانیای لوکاس نیولەیان لە وڵاتی ئەلمانیا کرد .

مەبەستی سەردانەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی دابینکردنی ئامێری تاقیگەیی بۆ کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر وەک کاری لە پێشینەی زانکۆ بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی تەکنیکی و پراکتیکی لە زانکۆ. و دوای گفتوگۆو دیدار لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای ناوبراو، شاندی زانکۆ گەیشتنە ئەنجام بۆ کرینی چەندین ئامێری فێرکاری و تاقیگەیی.

هەر لە سەردانەدا شاندی زانکۆمان چاویان کەوت بە پرۆفیسۆر د. بەیکەر فەرنگیز مامۆستا لە زانکۆی تەکنیکی هۆچشول میتیلهیسن

Technische Hochschule Mittelhessen, or THM

ـی ئەڵمانیا. لە کۆبونەوەی شاندی زانکۆ لەگەڵ پرۆفیسۆر بەیکەر گفتوگۆ کرا، دەربارەی ئەو فەندەی کە لەلایەن رێکخراوی دادی ئەڵمانی دابینکراوە کە بە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆمان بەدەستهاتووە، کە بریارە لە ماوەیەکی نزیکدا بەو فەندە دوو تاقیگەی ووزەی خۆرو ووزەی نوێبووەوە

Solar Energy and Renewable Energy

ـی بە هەماهەنگی لەگەڵ پرۆفیسۆر بەیکەر و زانکۆی تەکنیکی هۆچشۆل میتیلهیسن دابین بکریت.