Daily Archives: كانونی دووه‌م 27, 2022

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەبێتە وانەبێژی قوتابیانی ماستەر لە زانکۆی وارشۆ

لەچوارچێوەی جێبەجێ کردنی ئەو ستراتیژیەتەی کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ بە نێودەوڵەتی بوون دایڕشتووە لە رێگەی بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، مامۆستایەکی زانکۆمان دەبێتە وانەبێژ بۆ قوتابیانی ماستەر لە زانکۆی وارشۆ.

پ.ی.د. ولاء جودت علی جاف مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر وەک مامۆستای وانەبێژ(ڤیزیتەر پرۆفیسەر) لە رێکەوتی 1/12/2021 تاکو 1/2/2022 لە بەشی ئابووری دارستان لە زانکۆی وارشۆ دەستبەکاربوو لە چوارچێوەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی ستاف لە نێوان هەردوو زانکۆ.

شیاوی باسە لە ماوەی رابردوودا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی وارشۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد کە خۆی لە چەند بوارێکی گرنگ دەبینێتەوە وەک ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ستاف.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات

بە هەوڵ و ماندووبونی توێژەران و ستافی ئەکادیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، زانکۆمان سەرکەوتنێکی دیکەی گەورەی لە سایتەیشن و گۆگڵ سکۆڵار پرۆفایل لەسەر ئاستی کوردستان تۆمارکرد، کە لە کۆی بیست و پێنج زانکۆ لە هەرێمی کوردستان پلەی شەشەمی بەدەست هێناوە هەروەها لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانیش پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
بەم بۆنەیەوە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆ کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە.