Daily Archives: كانونی دووه‌م 21, 2022

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆمپانیای لوکاس نیولەی ئەڵمانی دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.کاوە عبدالکریم شێروانی و بەیاوەری راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، سەردانی کۆمپانیای لوکاس نیولەیان لە وڵاتی ئەلمانیا کرد .

مەبەستی سەردانەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی دابینکردنی ئامێری تاقیگەیی بۆ کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر وەک کاری لە پێشینەی زانکۆ بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی تەکنیکی و پراکتیکی لە زانکۆ. و دوای گفتوگۆو دیدار لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای ناوبراو، شاندی زانکۆ گەیشتنە ئەنجام بۆ کرینی چەندین ئامێری فێرکاری و تاقیگەیی.

هەر لە سەردانەدا شاندی زانکۆمان چاویان کەوت بە پرۆفیسۆر د. بەیکەر فەرنگیز مامۆستا لە زانکۆی تەکنیکی هۆچشول میتیلهیسن

Technische Hochschule Mittelhessen, or THM

ـی ئەڵمانیا. لە کۆبونەوەی شاندی زانکۆ لەگەڵ پرۆفیسۆر بەیکەر گفتوگۆ کرا، دەربارەی ئەو فەندەی کە لەلایەن رێکخراوی دادی ئەڵمانی دابینکراوە کە بە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆمان بەدەستهاتووە، کە بریارە لە ماوەیەکی نزیکدا بەو فەندە دوو تاقیگەی ووزەی خۆرو ووزەی نوێبووەوە

Solar Energy and Renewable Energy

ـی بە هەماهەنگی لەگەڵ پرۆفیسۆر بەیکەر و زانکۆی تەکنیکی هۆچشۆل میتیلهیسن دابین بکریت.