Daily Archives: ئه‌یلول 28, 2021

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی کۆمیتەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان ئای یو س دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 28ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە د.ئۆرھان حیکمەت عزیزئوغلو سەرۆکی کۆمیتەی زانکۆ نێودەولەتییەکان (ئای یو سی) و شاندی یاوەری کرد بە مەبەستی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و زانکۆی تەندروستی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی قوبرس (کەی ئێس تی یو) .
یاداشتنامەکە بە مەبەستی پێشوەبردنی لایەنی ئەکادیمی و زانستی، ئاڵگۆڕکردنی قوتابی لە نێوان ھەردوولا، پەرەپێدانی توێژینەوەکان و پەیوەندییە ئاکادێمییەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی.
یاداشتنامەکە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول بۆ کاروباری قوتابیان و ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆی تەندروستی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی قوبرس واژووکرا. ھەروەھا شاندی ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد لەلایەن بریکاری وەزارەت بەرێز د.عبدالفتاح عبدالرزاق پێشوازییان لێ کرا لە دانیشتنەکەدا چەند کێشەیەک سەبارەت بە یەکسانکردنی بروانامەکان لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی قوبرس تاوتۆی کران بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ کێشەکان.

serdan iuc1
serdan iuc
serdan iuc4
serdan iuc3