Daily Archives: ئه‌یلول 1, 2021

پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن

بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی ئەکادیمی 2021-2022 پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و گشت زانکۆکانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ئەمساڵ ببێتە ساڵی زیاتر بەرەوپێشچوونی کوردستان و لە رووی زانستی و ئەکادیمییەوە زانکۆکان زیاتر بەرەوپێش بچن.

لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەپێی پێویست نەمانتوانیووە لەخزمەت قوتابیانی خۆشەویست بین ئەمساڵ هەوڵ دەدەین کە بەشێوەیەکی باشتر و بە خۆئامادەکردنێکی باشتر لەخزمەت توێژی قوتابیان بین بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە هەرێمی کوردستان بکەین.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵانە لە رووی رێزبەندی ناوخۆیی و رێزبەندییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو پێش دەچێت، هیوادارم ئەمساڵیش بەگڕوتینێکی زیاتری گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان بتوانین هەنگاوێکی تریش بچینە پێش لە رێزبەندییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان.
دووبارە پیرۆزە و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ستافی وانەبێژی زانکۆمان و قوتابیانی خۆشەویست دەکەم.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
1/9/2021

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکەمین کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێی ئەکادیمی ئەنجامدەدات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی ئەیلولی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیەتکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و گشت ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێی ئەکادیمی لە پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردە کرا و بڕیار درا رۆژی 12ـی ئەیلولی 2021 دەستپێکی دەوامی قوتابیانی قۆناغەکانی دوو، سێ و چوار دەبێت لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

anjuman choman2021 (6)
anjuman choman2021 (1)
anjuman choman2021 (2)
anjuman choman2021 (3)
anjuman choman2021 (4)
anjuman choman2021 (5)

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی سەرۆکی زانکۆی سۆران دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیەتکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران پ.ی.د. شێروان شریف قرطاسی کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی زانکۆی سۆران.

لە دیدارێکدا وێرای پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکی نوێی زانکۆی سۆران رێکەوتنی سەرەتایی کرا لەسەر ئەنجامدانی چەند کارێکی زانستی لەنێوان هەردوو زانکۆ وەک ئەنجامدانی کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، سیمپۆزیۆمی هاوبەش و کاری گۆڤارە زانستییەکان.

هەر لەو دیدارەدا بڕیار درا لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند چالاکییەکی زانستی وەک وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم ئەنجام بدرێت بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نمونە چارەسەری کێشەی کەم ئاوی و وشکەساڵی بە بەشداری و ئامادەبوونی پسپۆڕانی ئەم بوارە.

zanko soran serdan (3)
zanko soran serdan (2)
zanko soran serdan (5)