Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2021

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 24ـی ئۆکتۆبەری 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا لە هەولێر بەڕێز دۆمینیک موشات و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و قوتابیان و بەرێوبەرانی زانستی، پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان، پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن، ئامادەیبوون سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی کونسوڵ و شاندی یاوەری کرد و خوشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنیان بۆ زانکۆمان.
دوای کورتە باسێک دەربارەی ناساندنی زانکۆمان لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە، کونسوڵی پۆڵەندا کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆکانی ئەو وڵاتە و شێوازی خوێندن تیایاندا کرد و وەک کونسولخانە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری کردن و دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی پۆڵەندا، هەروەها ئامادەیی کونسوڵخانەی دەربڕی لە رووی هاوکاری و ئاسانکاری کردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لەو وڵاتە.
لە دیدارەکەدا باس لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان کرا لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە، لە ئێستادا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دوو زانکۆی پۆڵەندی واژوو کراوە، هەروەها داوا لە کونسوڵی پۆڵەندا کرا بە هەماهەنگی زانکۆکانی ئەو وڵاتە خولی راهێنان بۆ قوتابیان و ستافی زانکۆمان بکرێتەوە تاکو بتوانن سوود لە ئەزمونی زانکۆکانی پۆڵەندا وەربگرن.

kunsul polanda (2)
kunsul polanda (3)
kunsul polanda (4)

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە پێنج قوتابی زانکۆمان کە بەشداربوون لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی

لە بەردەوامی کاروچالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رەخساندنی هەلی ئالۆگۆڕکردن و فێربوون بۆ قوتابیان و دروست کردنی تۆڕی نێتوۆرک لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکانی جیهان، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 19ـی ئۆکتۆبەری 2021 ئێڤێنتێک بۆ قوتابیانی بەشداربوو لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی لە هۆڵی سیمنارەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە ئیڤێنتەکەدا کە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول، بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە و بەرێوبەری بەشەناوخۆییەکان مامۆستا فەرهاد عثمان ئامادەیبوون، قوتابیانی بەشداربوو باسیان لەو پرۆژەیە کرد کە لە پرۆگرامی ئەکادیمی ئۆنلاین پێشکەشیان کردبوو لە رێکەوتی 12 تاکو 27ـی ئابی 2021 بەشێوەی ئۆنلاین لە لایەن ئەکادیمیای گەنجی سەرکردەی جیهانی و رێکخراوی ئەکادیمی ماتریکس
Global Youth Leadership Academy , m3trix
سەرپەرشتی دەکرا.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدار بوو لە پرۆگرامەکە، بەسەرپەرشتی بەرپرسی هۆبەی هاوکاری و یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان د. سەلار عثمان، پێنج قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان تێدا کرد بە ناوەکانی شاهۆ حسن، سیما عبدالکریم لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و برەو طالب، عبداللە ظاهر لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و ئاوات قادر لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر و پلەیەکی باشیان بەدەست هێنا و سیمناری قوتابی سیما عبدالکریم یەکێک بوو لە باشترین سیمنارەکان کە پێشکەش کرا لە پرۆگرامەکە.
پرۆگرامەکە ساڵانە ئەنجام دەدەرێ، ئەمساڵ لەبەر بارودۆخی پەتای کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو کە تایبەت بوو بە گفتوگۆ کردن لەسەر پەتای کۆرۆنا و چۆنیەتی روبەڕووی بوونەوەی پەتاکە و هەڵسەنگاندنی ئەو کێشە و زیانانەی تووشی مرۆڤایەتی دەکات، هەروەها ئامادەکردنی گەنج بۆ ئەوەی ئاگاداربێت لە رووداوەکانی جیهان و هانی گەنج بدات بۆ گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕ کردنی بیروڕا و زانیاری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەروەها سود وەرگرتن لە پێشنیار و رای گەنجان بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە داهاتوودا.
لە کۆتایی سیمنارەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرد و رۆڵی بەرچاوی ستافەکەی بەرز نرخاند لە ماوەی رابردوودا لە چەندین پرۆگرامدا بەشداری بەرچاویان هەبووە لە وەرگرتنی فەند بۆ پرۆژەی قوتابیانی زانکۆمان، هەروەها سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە قوتابیانی بەشداربووی پرۆگرامەکە کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەوەی کە قوتابیانی زانکۆمان ئاستی زانستی و سەرکردایەتییان بەرزە و بە بڕوابەخۆبوونەوە بەشداری پرۆگرامە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکەن ئەنجامی زۆر باش بەدەست دەهێنن، لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ بروانامەی بەشداری کردن لە پرۆگرامەکە و کتێبێکی پێشکەش بە قوتابیان کرد کە لە نووسینی خۆی بوو دەربارەی سەرکردایەتی کردن.
شیاوی باسە رێکخراوی گەنجی سەرکردەی جیهانی لە ساڵی 2016 دامەزراوە لە کۆی ئیڤێنتەکانی پرۆگرامەکە زیاتر لە 1200 کەس لە زیاتر لە 30 وڵاتی جیاجیا و 500 گەنجی سەرکردە بەشداری تێدا کردووە، هەروەها 20 کۆمپانیا و رێکخراوی یوئێن سەرپەرشتی ئەم پرۆگرامە دەکەن بە هاوکاری لەگەڵ هەندێ زانکۆی چین و ئیتاڵیا.

international student (1)
international student (2)
international student (9)
international student (8)
international student (7)
international student (3)
international student (5)
international student (6)
international student (10)
international student (11)
international student (12)
international student (13)
international student (14)
international student (15)
international student (16)
international student (17)
international student (18)
international student (19)
international student (20)
international student (21)
international student (22)
international student111-min

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی کۆتایی بە خولێکی راهێنان دەهێنن

رۆژی پێنج شەممە رێككەوتی 7ـی ئۆکتۆبەری 2021 بە ئامادەیی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە سەرۆكایەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆتایی هات بەخولێكی سێ رۆژە کە لەبواری (بەڕێوەبردنی پرۆژەكان) لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر بە هاوکاری وهەماهەنگی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بۆ کارمەندانی دەزگاکە کرابوویەوە.

لەدەستپێكی رێوڕەسمی كۆتاییهاتنی خولەكەدا بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتەیەكی پێشكەشكرد و تیشكی خستەسەر گرنگی كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە لەپێناو بەهێزكردنی توانای كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەبواری بەڕێوەبردنی پرۆژەكان كرد و رایگەیاند: زۆر سوپاسی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و مامۆستایانی بەڕێزی ئەم زانكۆیە كرد كە رۆڵیان بینیوە لە رێكخستنی ئەم خولە و سوودێكی زۆر باشی بە كادیرانی ئێمە گەیاندووە. هەروەها رایگەیاند: ئەم خولانە كاریگەری زۆر باشی هەیە لە بەڕێوەچوونی پرۆژەكان و رێكخستنە ئیدارییەكان و چۆنێتی كۆنتاكت دروستكردن لەگەڵ رێكخراوەكان، ئومێدەوارین دەرچووانی ئەم خولە، سوودێكی زۆر باشیان لەم خولە وەرگرتبێت و درێژە بە تواناكانیان لەبوارەكاندا بدەن.

دواتر بەرێز سەرۆكی زانكۆی پۆلی تەكنیكی هەولێر پرۆفیسیۆری یاریدەدەر د. كاوە شێروانی وتەیەكی پێشكەشكرد و راگەیاند: شانازی بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین كە خزمەتێكی زۆر بە عێراق هەرێمی كوردستان كردووە و جێگە و پێگەیان بەرز و دیارە.

هەروەها سەرۆکی زانکۆ گوتیشی : ئێمە هەموو كات ئامادەییمان هەیە لەبوارە جیاوازەكاندا خزمەت بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بكەین، ئەمە یەكەمین پرۆژەیە لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەنجامی دەدەین و دڵنیاین لەداهاتوودا لەبواری راهێناندا پرۆژەی گشتگیر و زیاترمان دەبێت. كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كارمەندان زۆر پێویستە بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری نوێ و بەكارهێنانی لەكاروباری رۆژانەدا.

لە مەراسیمەکەدا کە هەر یەک لە یاریدەدەری سەۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، بەرێوبەرانی رەخساندنی هەلی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و مامۆستایانی سەرپەرشتیاری خولەکە ئامادەبوون، بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە (13) بەشداربوو کە بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی بەشداری وانەکانیان کردبوو.

شیاوی باسە کردنەوەی ئەم خولە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی ـە کە لا ماوەی رابردوودا واژوو کراوە و بڕیاریشە لە داهاتوودا ئەم خولانە بەردەوامییان هەبێت و بە هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا.

bcf rezlenan (19)
bcf rezlenan (18)
bcf rezlenan22
bcf rezlenan (8)
bcf rezlenan (11)
bcf rezlenan (5)
bcf rezlenan (16)
bcf rezlenan (17)
bcf rezlenan (1)
bcf rezlenan (2)
bcf rezlenan (3)
bcf rezlenan (4)
bcf rezlenan (6)
bcf rezlenan (7)
bcf rezlenan (9)
bcf rezlenan (10)
bcf rezlenan (12)
bcf rezlenan (13)
bcf rezlenan (15)
bcf rezlenan (20)
bcf rezlenan (21)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بروانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەک مامۆستا کە پلەی زانستییان بەرزبووەتەوە

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 4ـی ئۆکتۆبەری 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە نزیکەی ۲۰۰ مامۆستای یاریدەدەر و مامۆستا پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پرۆفیسۆر کە نازناوی زانستییان وەرگرتووە یاخود پلەی زانستییان بەرزبووەتەوە.
لە مەراسیمێکدا کە هەریەک لە بەڕێزان گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان د. جوتیار عادل و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوی زانستی د. عبدالفتاح عبدالرزاق و ژمارەیەک بەڕێوبەری گشتی و راوێژکارانی وەزیری خوێندنی باڵا و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەیبوون خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی زانکۆ بەهۆی پلە بەرزبوونەوەیان.
سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتی میوانان کردوو سوپاسی کردن کە ئامادەبوون لەم بۆنە پڕ بایەخەدا، هەروەها پیرۆزبایی لە مامۆستایانی زانکۆ کرد .
سەرۆکی زانکۆ لە میانەی ووتەکەیدا باسی لە بەرەو پێشچوونەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد و باسی لەوە کرد کە زانکۆ بە زۆر قۆناغدا تێپەڕیوە و بەرەو پێش چووە سەرەتا لە دەستەی فێرکردنی دروست بوو پاشان بووە دەستەی خوێندنی تەکنیکی و دواتر زانکۆی پۆلیتەکنیکی،
هەروەها د. کاوە گوتی:”زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵ بە ساڵ بەرەو پێش چووە لەرووی چەندێتی و چۆنیەتی مامۆستا و توێژینەوە، هەروەها لە ریزبەندییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش هەنگاوی گەورەی بڕیوە و پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە”.
سەرۆکی زانکۆ گوتیشی :” لە ماوەی دوو ساڵدا 200 مامۆستا نازناوی زانستییان بەدەست هێناوە یان پلەیان بەرزبووەتەوە لەو رێژەیە 30 مامۆستا بوون بە پرۆفیسۆری یاریدەدەر، 100 مامۆستا بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە و نازناوی زانستیان پێدراوە و بوونەتە مامۆستای یاریدەدەر، هەروەها 30 مامۆستا دکتۆرای وەرگرتووە و 40 مامۆستای یاریدەدەریش بە توێژینەوە بوونەتە مامۆستا، هەموو ئەوانەش دەستکەوت و بەرهەمی کار و بەرنامەی زانکۆیە کە هانی مامۆستایانی داوە و پاڵپشتی کردوون تاکو توێژینەوە ئەنجام بدەن و لە گۆڤارە بەناوبانگەکان بڵاویان بکەنەوە.
لە کۆتایی وتەکەیدا د. کاوە شێروانی دووبارە بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و پیرۆزبایی لە مامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، پاشان داوای لە بەڕێزان وتەبێژی حکومەت و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و بەڕێوبەری گشتی و راوێژکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد کە بەیەکەوە خەڵاتی ریزلێنانەکان دابەش بکەن.

بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان تکایە سەردانی ئەم لــیــنــکە بکەن.

rezlenen naznaw6
rezlenen naznaw1
rezlenen naznaw4
rezlenen naznaw5