Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 24, 2021

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 24ـی ئۆکتۆبەری 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا لە هەولێر بەڕێز دۆمینیک موشات و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و قوتابیان و بەرێوبەرانی زانستی، پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان، پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن، ئامادەیبوون سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی کونسوڵ و شاندی یاوەری کرد و خوشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنیان بۆ زانکۆمان.
دوای کورتە باسێک دەربارەی ناساندنی زانکۆمان لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە، کونسوڵی پۆڵەندا کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆکانی ئەو وڵاتە و شێوازی خوێندن تیایاندا کرد و وەک کونسولخانە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری کردن و دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی پۆڵەندا، هەروەها ئامادەیی کونسوڵخانەی دەربڕی لە رووی هاوکاری و ئاسانکاری کردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لەو وڵاتە.
لە دیدارەکەدا باس لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان کرا لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە، لە ئێستادا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دوو زانکۆی پۆڵەندی واژوو کراوە، هەروەها داوا لە کونسوڵی پۆڵەندا کرا بە هەماهەنگی زانکۆکانی ئەو وڵاتە خولی راهێنان بۆ قوتابیان و ستافی زانکۆمان بکرێتەوە تاکو بتوانن سوود لە ئەزمونی زانکۆکانی پۆڵەندا وەربگرن.

kunsul polanda (2)
kunsul polanda (3)
kunsul polanda (4)