Monthly Archives: ئه‌یلول 2021

سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایانی یەکەم لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 30ـی ئەیلولی 2021 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د.عبدالفتاح عبدالرزاق بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی یەکەم لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

لە مەراسیمەکەدا کە سەرۆکی کۆمیتەی زانکۆ نێودەولەتییەکان (ئای یو سی) د.ئۆرھان حیکمەت عزیزئوغلو، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوەبەران و مامۆستایان ئامادەبوون، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی لە هەر سێ پێوەری دڵنیایی جۆری پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە بۆ ساڵی خویندنی 2020-2021.

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکی کورتدا تیشکی خستەسەر گرنگی پرۆسەی دڵنیایی جۆری هەنگاو و بەرەوپێش چوونەکانی پرۆسەکە لە زانکۆمان و پیرۆزبایی لە مامۆستایانی سەرکەوتوو کرد و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن و پاڵپشتی تەواوی سەرۆکایەتی زانکۆی بۆ دووپات کردنەوە.

پاشان د. عبدالفتاح عبدالرزاق وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەگرنگییەوە باسی لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری کرد لە گشت زانکۆکان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە وەک وەزارەت پێداگری لەسەر پرۆسەی دڵنیایی جۆری دەکەن، لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا دەستخۆشی لە سەرۆکی زانکۆ کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە مەراسیمانە کە هانی مامۆستایان دەدات بۆ بەرزتر کردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و کوالیتی خوێندن لە کۆلێژ و پەیمانگەکان.

دواتر بروانامەکان بەخشرایە مامۆستایان.

ساڵانە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەرێگەی بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری مەراسیمێک رێک دەخات و تیایدا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایانی یەکەم کە لەسەر بنەمای پێوەرەکانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە.

rezlenan dllnyayy jory1 (52)
rezlenan dllnyayy jory1 (54)
rezlenan dllnyayy jory1 (2)
rezlenan dllnyayy jory1 (3)
rezlenan dllnyayy jory1 (4)
rezlenan dllnyayy jory1 (5)
rezlenan dllnyayy jory1 (53)
rezlenan dllnyayy jory1 (6)
rezlenan dllnyayy jory1 (1)
rezlenan dllnyayy jory1 (7)
rezlenan dllnyayy jory1 (8)
rezlenan dllnyayy jory1 (9)
rezlenan dllnyayy jory1 (10)
rezlenan dllnyayy jory1 (11)
rezlenan dllnyayy jory1 (12)
rezlenan dllnyayy jory1 (13)
rezlenan dllnyayy jory1 (14)
rezlenan dllnyayy jory1 (15)
rezlenan dllnyayy jory1 (16)
rezlenan dllnyayy jory1 (17)
rezlenan dllnyayy jory1 (18)
rezlenan dllnyayy jory1 (19)
rezlenan dllnyayy jory1 (20)
rezlenan dllnyayy jory1 (21)
rezlenan dllnyayy jory1 (22)
rezlenan dllnyayy jory1 (23)
rezlenan dllnyayy jory1 (24)
rezlenan dllnyayy jory1 (25)
rezlenan dllnyayy jory1 (26)
rezlenan dllnyayy jory1 (27)
rezlenan dllnyayy jory1 (28)
rezlenan dllnyayy jory1 (29)
rezlenan dllnyayy jory1 (30)
rezlenan dllnyayy jory1 (31)
rezlenan dllnyayy jory1 (32)
rezlenan dllnyayy jory1 (33)
rezlenan dllnyayy jory1 (34)
rezlenan dllnyayy jory1 (35)
rezlenan dllnyayy jory1 (37)
rezlenan dllnyayy jory1 (38)
rezlenan dllnyayy jory1 (39)
rezlenan dllnyayy jory1 (40)
rezlenan dllnyayy jory1 (41)
rezlenan dllnyayy jory1 (42)
rezlenan dllnyayy jory1 (43)
rezlenan dllnyayy jory1 (46)
rezlenan dllnyayy jory1 (47)
rezlenan dllnyayy jory1 (48)
rezlenan dllnyayy jory1 (49)
rezlenan dllnyayy jory1 (50)
rezlenan dllnyayy jory1 (51)
rezlenan dllnyayy jory1 (55)
rezlenan dllnyayy jory1 (56)
rezlenan dllnyayy jory1 (57)
rezlenan dllnyayy jory1 (58)
rezlenan dllnyayy jory1 (45)

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە هەڵسەنگێنەرانی سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێس دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 29ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە هەڵسەنگێنەرانی سیستمی بۆلۆنا پرۆسێس پ.ی.د. اسماعیل و د. ئایدن لە زانکۆی ئاکدەنیز کرد.

هەڵسەنگێنەرەکان لەسەر داوای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وڵاتی تورکیاوە بانگهێشت کراون بە مەبەستی  بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی سیستەمی بۆلۆنا و رێژەی جێ بەجێ کردنی لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو دەست بە جێبەجێ کردنی کراوە، بۆ ئەوەی بەرەوپێشچوون و کەموکوریتەکان دەستنیشان بکەن.

دوای کۆبوونەوەی هەڵسەنگێنەران لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول و بەرێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن م. کۆڤان عمر حسن، شاندی ناوبراو سەردانی کۆلێژی تەکەلۆژیای هەولێریان کرد و لە لایەن راگری کۆلێژ پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر و گشت سەرۆک بەشەکانەوە پێشوازییان لێکرا، لەو سەردانەدا دوو سیمنار پێشکەش کرا و تیایدا هەردوولا سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو و خاڵە باش و خراپەکان دەستنیشان کران بەمەبەستی بەرەو پێشچوونی پرۆسەکە بەشێوەیەکی باشتر و خێراتر.

بڕیارە هەڵسەنگێنەرەکان سەردانی کۆلێژەکانی تەکنیکی کارگێڕی و ئەندازیاری هەولێر بکەن، و بە هەمان شێوە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەکە دەکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان ئەنجام دەدەن کە ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش بۆ دەست نیشانکردنی خاڵە باش و نەرێنییەکان کە لەم سیستەکەدا رووبەرووی پرۆسەکە بوونەتەوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

هەروەها زانکۆ ئامادەیی دەربڕی بۆ کارکردن لەسەر خاڵە لاوازەکانی پرۆسەکە تاکو بە باشترین شێوە بەردەوامی بە سیستەمی بۆلۆنا بدرێت لە گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان.

بڕیارە دوای سەردانی کردنی شاندەکە بۆ گشت کۆلێژەکانی زانکۆمان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی باڵای بۆلۆنا پرۆسێسی زانکۆ ئەنجام دەدەن و هەموو سەرنج و تێبینی و چارەسەرەکانیان دەخەنە روو بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

halsangenarany bolonga (2)
halsangenarany bolonga (4)
halsangenarany bolonga (5)
halsangenarany bolonga (10)
halsangenarany bolonga (8)
halsangenarany bolonga (9)

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی کۆمیتەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان ئای یو س دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 28ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە د.ئۆرھان حیکمەت عزیزئوغلو سەرۆکی کۆمیتەی زانکۆ نێودەولەتییەکان (ئای یو سی) و شاندی یاوەری کرد بە مەبەستی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و زانکۆی تەندروستی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی قوبرس (کەی ئێس تی یو) .
یاداشتنامەکە بە مەبەستی پێشوەبردنی لایەنی ئەکادیمی و زانستی، ئاڵگۆڕکردنی قوتابی لە نێوان ھەردوولا، پەرەپێدانی توێژینەوەکان و پەیوەندییە ئاکادێمییەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی.
یاداشتنامەکە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول بۆ کاروباری قوتابیان و ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆی تەندروستی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی قوبرس واژووکرا. ھەروەھا شاندی ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد لەلایەن بریکاری وەزارەت بەرێز د.عبدالفتاح عبدالرزاق پێشوازییان لێ کرا لە دانیشتنەکەدا چەند کێشەیەک سەبارەت بە یەکسانکردنی بروانامەکان لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی قوبرس تاوتۆی کران بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ کێشەکان.

serdan iuc1
serdan iuc
serdan iuc4
serdan iuc3

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 27ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوه عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی ئیتاڵی کرد کە پێکهاتبوون لە نوێنەر و بەرپرسی ڕێکخراوی (ئێف ئۆ سی ئێس ئای ڤی)ـی ئیتاڵی که فیدراسیۆنی 86 رێکخراوی ناحوکمی ئيتاڵيایە لە هەموو جیهان به هاوکاری رێکخراوی سەپان (ئێس ئۆ ئەی ئی) .

لە دیدارەکەدا کە بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و هاوکاری لەنێوان زانکۆمان و رێکخراوەکە واژوو کرا کە خۆی لە هاوکاری کردنی ستافی کشتوکاڵی زانکۆ و هەروەها بەخشینی پاڵپشتی دارایی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستان و هەولێر بەتایبەتی.

سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و پاڵپشتییەک لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ لە زانکۆمان لەلایەن رێکخراوی ناوبراوەوە، لە بەرامبەردا شاندی میوان زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد لەپای هاوکاری و پاڵپشتی و ئامادەیی بەڕێزیان بۆ هەر هاریکاریەک كه‌ ببێته هۆکاری بوژانه وه ی که رتی کشتوکاڵ و به بازاڕ کردن.