زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گواستنەوەی راژە یان تەنسیب بۆ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێویستی بە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە بۆ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە پێی ئەو پسپۆڕییانەی کە دیاریکراون لەم خشتانەی خوارەوە.

تکایە سى ڤیەکانتان بۆ ئه‌م ئيمەیڵ یان ژماره‌ مۆبايله 07518905139 ره‌وانه‌ بكه‌ن

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنان بۆ مامۆستایانی بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار دەکاتەوە

رۆژی 17ـی ئابی 2021 کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار خولێکی مەشق وڕاهێنان بە شێوەی ئاوێتە بۆ مامۆستایانی بەشه‌كه‌ کردەوە و ماوەی 8 رۆژ بەردەوام بوو.
خولەکە لەلایەن د.ئاراس قادر خۆشناو لە ژێر ناونیشانی (دەست پێشخەری کار لە فێرکردنی هاوچەرخ) ( ریادة الاعمال فی التعلیم المعاصرة )
بە سەرپەرشتی به‌رێز م . رقیب عبدالله به‌رزنجى ، بۆ ماوەی هه‌شت رۆژ بەردەوام بوو بە پێی خشتەی دیاریکراو
خشته‌ى پێشكه‌شكردنى خولى ڕاهێنانى بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار

kolezh xul rahenan (1)
kolezh xul rahenan (3)
kolezh xul rahenan (4)
kolezh xul rahenan (2)
kolezh xul rahenan (5)
kolezh xul rahenan (7)

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنان بۆ مامۆستایانی بەشی بازاڕگەری نێودەوڵەتی و زمان کردەوە

رۆژی 15ـی ئابی 2021 کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنانی بە شێوەی ئۆنلاین بۆ مامۆستایانی بەشی بازاڕگه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و زمان کردەوە کە تایبەت بوو بە کۆمەڵێک بابەت.
خولەکە بە شێوەی ئۆنلاین بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام بوو و لە لایەن مامۆستایانی بەشەكه‌ بە پێی خشتەی دیاریکراو وترایەوە بە سەرپەرشتی د . شێرزاد محمد.
خشته‌ى پیشكه‌شكردنى خولى ڕاهێنانى به‌شی بازاڕگه‌رى نێوده‌وله‌تى و زمان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبەن

 پزیشکی تاران، زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست و زانکۆی تەکنیکی باکوور پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان لەژێر ناونیشانی “بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکییە عێراقیەکان” بڕێوەدەبەن.

کۆنفرانسەکە لە رۆژی ۲۳ـی ئابی ۲۰۲۱ لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە شاندێک بەشداری کردنەوەی کۆنفرانسەکە بوون کە پێکهاتبوون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا د. نجیب تۆما بتۆ و راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر مامۆستا اومێد ارشد حەوێزی.

مەبەست لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە پەرەپێدانی توانا پزیشکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە لەڕووی توانا مرۆییەکان و پێویستیی لۆجستی بۆ بەرزترکردنەوەی ئاستی زانستی پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لەسەر پێشکەوتنەکانی بوارەکە.