کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنان بۆ مامۆستایانی بەشی بازاڕگەری نێودەوڵەتی و زمان کردەوە

رۆژی 15ـی ئابی 2021 کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنانی بە شێوەی ئۆنلاین بۆ مامۆستایانی بەشی بازاڕگه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و زمان کردەوە کە تایبەت بوو بە کۆمەڵێک بابەت.
خولەکە بە شێوەی ئۆنلاین بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام بوو و لە لایەن مامۆستایانی بەشەكه‌ بە پێی خشتەی دیاریکراو وترایەوە بە سەرپەرشتی د . شێرزاد محمد.
خشته‌ى پیشكه‌شكردنى خولى ڕاهێنانى به‌شی بازاڕگه‌رى نێوده‌وله‌تى و زمان.