کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار بەرێوەدەبات

رۆژی 15ـی ئابی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار کۆتایی بە وۆرکشۆپێک هێنا کە بە شێوەی ئاوێتە بۆ مامۆستایانی بەشه‌كه‌ رێکخرابوو.
وۆرکشۆپه‌كه‌ لەلایەن د.ئاراس قادر خۆشناو لەژێر ناونیشانی (توانستەکانی سەرکردایەتی) ( المهارات القیادیة ) پێشکەش كرا.
وۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتی م . رقیب عبدالله به‌رزنجى بەرێوەچوو و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو بە پێی خشتەی دیاریکراو.