زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبەن

 پزیشکی تاران، زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست و زانکۆی تەکنیکی باکوور پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان لەژێر ناونیشانی “بەرەو کۆکردنەوەی توانا پزیشکییە عێراقیەکان” بڕێوەدەبەن.

کۆنفرانسەکە لە رۆژی ۲۳ـی ئابی ۲۰۲۱ لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە شاندێک بەشداری کردنەوەی کۆنفرانسەکە بوون کە پێکهاتبوون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا د. نجیب تۆما بتۆ و راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر مامۆستا اومێد ارشد حەوێزی.

مەبەست لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە پەرەپێدانی توانا پزیشکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە لەڕووی توانا مرۆییەکان و پێویستیی لۆجستی بۆ بەرزترکردنەوەی ئاستی زانستی پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لەسەر پێشکەوتنەکانی بوارەکە.