کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنان بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ژمارەیەک قوتابی دەکاتەوە

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێری سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی راهێنانی لە رێککەوتی 8ـی ئاب تاکو 17ـی ئابی 2021 بۆ ژمارەیەک قوتابی قوناغەکانی 3 و 4ـی بەشی ژمێریاری کردەوە.
خولەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کویک بۆکس (کە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەرییە بۆ مەبەستی ژمێریاری هەموو بوارەکانی ئیش و کاری بازرگانی کەسی و کۆمپانیاکان بەکاردێت)، بە بەشداری 30 قوتابی لە قۆناغەکانی 3 و 4ـی بەشی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بە شێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.
ئەم خولە بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستا هاوار غفور حمدامین و تاڤگە مهدی عزیز بۆ ماوەی 10 بەشێوەی ئۆنلاین بە پێی خشتەیەک کە رۆژانە سێ کاتژمێر بەرێوەدەچوو، بڕیارە لە مەراسیمێکدا بروانامەی بەشداری ببەخشرێتە قوتابیان.

training course zhmeryary (5)
training course zhmeryary (1)
training course zhmeryary (3)
training course zhmeryary (4)