کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خولی پێشەنگ بۆ قوتابیان رادەگەیەنن

به‌شی كارگێری كار- كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر خولی پێشه‌نگ رادەگەیەنێت کە كۆرسێكی پراكتیكی و تیۆریه‌‌ ئامانج تیایدا پالپشتی كردنی گه‌نجانه‌ تاكو بتوانن بیرۆكه‌كانیان له‌ بیرۆكه‌وه‌ بگۆرن بۆ كار و بازرگانی و پراكتیزه‌ی بكه‌ن.

تێبینی//
— ماوه‌ی خوله‌كه‌ (8 رۆژه‌) كه‌وا هه‌فته‌ی (1 ڕۆژ) ته‌نها رۆژی (پێنجشه‌ممان) له‌ كاتژمێر (9:00-12:00) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
– له‌كۆتایی خوله‌كه‌ بروانامه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ده‌به‌خشرێته‌ به‌شداربووانی خول.
– به‌شداریكردن له‌م خوله‌ به‌خۆڕاییه‌.
خوله‌كه‌ له‌ رێكه‌وتی 26-8-2021 ده‌ست پێ ده‌كات.

بۆ زیاتر زتانیاری و مەرجەکانی بەشداری کردن لە خولەکە سەردانی ئەم لــیــنکــە بکەن.

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنان بۆ مامۆستایانی بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار دەکاتەوە

رۆژی 11ـی ئابی 2021 کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار خولێکی ڕاهێنان بە شێوەی ئاوێتە بۆ مامۆستایانی بەشه‌كه‌ کردەوە.
خولەکە بە شێوەی ئاوێتە بەرێوەچوو و لە لایەن د.عامر عبداللە مجید پێشکەش كرا لەژێر ناونیشانی( دورتدریبیة حول دراسات الجدوی للمشاریع الاقتصادیة). بە سەرپەرشتی م . رقیب عبدالله به‌رزنجى ، بۆ ماوەی حه‌وت رۆژ بەردەوام بوو بە پێی خشتەی دیاریکراو.

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر خولێکی راهێنان بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ژمارەیەک قوتابی دەکاتەوە

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێری سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی راهێنانی لە رێککەوتی 8ـی ئاب تاکو 17ـی ئابی 2021 بۆ ژمارەیەک قوتابی قوناغەکانی 3 و 4ـی بەشی ژمێریاری کردەوە.
خولەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کویک بۆکس (کە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەرییە بۆ مەبەستی ژمێریاری هەموو بوارەکانی ئیش و کاری بازرگانی کەسی و کۆمپانیاکان بەکاردێت)، بە بەشداری 30 قوتابی لە قۆناغەکانی 3 و 4ـی بەشی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بە شێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو.
ئەم خولە بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستا هاوار غفور حمدامین و تاڤگە مهدی عزیز بۆ ماوەی 10 بەشێوەی ئۆنلاین بە پێی خشتەیەک کە رۆژانە سێ کاتژمێر بەرێوەدەچوو، بڕیارە لە مەراسیمێکدا بروانامەی بەشداری ببەخشرێتە قوتابیان.

training course zhmeryary (5)
training course zhmeryary (1)
training course zhmeryary (3)
training course zhmeryary (4)

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار بەرێوەدەبات

رۆژی 15ـی ئابی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەشی ته‌كنیكى کارگێری کار کۆتایی بە وۆرکشۆپێک هێنا کە بە شێوەی ئاوێتە بۆ مامۆستایانی بەشه‌كه‌ رێکخرابوو.
وۆرکشۆپه‌كه‌ لەلایەن د.ئاراس قادر خۆشناو لەژێر ناونیشانی (توانستەکانی سەرکردایەتی) ( المهارات القیادیة ) پێشکەش كرا.
وۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتی م . رقیب عبدالله به‌رزنجى بەرێوەچوو و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو بە پێی خشتەی دیاریکراو.