Daily Archives: ئه‌یلول 23, 2021

سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولێکی راهێنان هێنا

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 23ـی ئەیلولی 2021 لە درێژەی کاروچالاکییە زانستیەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی کۆتایی هات بە خولێکی راهێنانی زاستی کە بۆ مامۆستایانی زانکۆمان کرابوویەوە، لە ژێر ناونیشانی

“Basic Molecular Biology techniques: From DNA extraction to PCR application” .

خولەکە لەرێکەوتی 20ـی 9 دەستی پێکرد و لە 23ـی 9 کۆتایی هات کە لەلایەن د. نزار شوان مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێر گوترایەوە لە تاقیگەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی.

شایەنی باسە مامۆستایان سوودێکی زۆریان لە زانیارییەکانی خولەکە بینی و ئەو جۆرە خولانەیان بەگرنگ زانی بۆ نوێبوونەوەی زانیارییەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی ستافی ئەکادیمی زانکۆ.

هەروەها لە لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی د. هێمن کاکەخان عوڵا دووپاتی کردەوە کە ئەم جورە خولانە لە داهاتوودا بەردەوامیان دەبێت.

لە کۆتاییدا بروانامەی بەشداربوون بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو.

xul rahenan dna (16)
xul rahenan dna (4)
xul rahenan dna (2)
xul rahenan dna (3)
xul rahenan dna (5)
xul rahenan dna (6)
xul rahenan dna (7)
xul rahenan dna (8)
xul rahenan dna (9)
xul rahenan dna (10)
xul rahenan dna (11)
xul rahenan dna (12)
xul rahenan dna (13)
xul rahenan dna (14)
xul rahenan dna (15)