Daily Archives: ئه‌یلول 16, 2021

بەشی تەکنیکی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کۆتایی بە خولێکی ئۆنلاین دەهێنێت

رۆژی 15ـی ئەیلولی 2021 بەشی تەکنیکی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کۆتایی بە خولی ژمێریاری کردارەکی بە بەکارهێنانی پرۆگرامی (اصيل الذهبي) هێنا کە بۆ قوتابیانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکە کرابوویەوە.

خولەکە دیزاین کراوە ببێتە یارمەتی دەرێک بۆ رێکخستنی کردارە دارایییەکان وەکو چۆنیەتی دروستکردنی لیستی ژمێرکاری و لیستی کریارەکان و لیستی فرۆشیارەکان وە دەرهێنانی راپۆرتە دارایی یەکان..
وە پاش تەواو کردنی خولەکە بەشداربوو لە توانایدا دەبێت کۆمپانیایەکی نوێ لەڕووی ژمێریاری و داراییەوە لەناو پرۆگرامەکە دروست بکات و تۆمارکردنی کردارەکانی رۆژانەی لەگەڵ کڕیار و فرۆشیارەکان لە پسوولەی کڕین و فرۆشتن و پارە وەرگرتن و خەرجکردن وە دەرهێنانی راپۆرتە داراییەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات .
خولەکە بە بەشداری زیاتر لە 90 قوتابی لە قۆناغەکانی دوو و سێ و چوار دەستی پێکرد و ماوەی 8 رۆژ بەردەوام بوو کە رۆژانە 3 کاتژمێر بەشێوەی ئۆنلاین وانەکان لە لایەن م. دڵشاد عزیز جمال بەم شێوەیەی خوارەوە وترایەوە.