Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2021

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەندێکی یەکێتی ئەوروپا بەدەستدەهێنێت

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، فەندێک بەدەست دەهێنێت لە چوارچێوەی پرۆگرامی نێودەوڵەتی (ئیراسموس پڵەس) کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هاوشان لەگەڵ شەش زانکۆ و دامەزراوەی دیکەی ئەوروپی بەشدارن تیایدا، مەبەست لە پرۆگرامەکە بەهێزکردنی توناکانی ئاوارە وپەنابەرەکانە بۆ تێکەڵ بوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێزان پ.ی.د رەنج سیروان بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پ.ی.د. عبداللە عمر یاسین و د. سەلار عثمان لەگەڵ ستافی زانکۆ و دامەزراوەکانی دیکە سەرپەرشتی پرۆگرامەکە دەکەن.

لە رێگەی بەرنامەکەوە کۆمەڵێک خولی راهێنان دەکەنەوە کە 180 کەس بەشداریان تێدا دەکەن لەو شوێنانەی کە کێشە و ئاڵۆزی سیاسییان تێدایە، وە لە چوارچێوەی پرۆگرامەکە بەشێکی دیاریکراویش بۆ قوتابیانی کەم دەرامەتی زانکۆمان تەرخاندەکرێت، و ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت لە 1/2/2022 دەست پێدەکات تاکو 1/2/2025.

بابەتی خولی راهێنانەکان پێکدێت لە پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و بەهێزکردنی کەسایەتییان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چانسی بەدەستخستنی هەلی کاریان زیاتر بێت.

ناوی زانکۆ و دامەزراوەکانی بەشداربوو لە پرۆگرامەکە:

1. Comité mondial pour les apprentissages tout au long de la vie, Centro Internazionale Per la (France)

2. Lo Sviluppo, Economia e Innovazione – APS (Italy)

3. Promozione Dell ‘Educazione e lo Sviluppo Associazione (Italy)

4. Institute of Entrepreneurship Development, Westdeutscher (Greece)

5. Handwerkskammertag, Foundation European Centre, Valuation Prior (Germany)

6. Learning/Stichting Europeescentrum Waarderen van Leren (Netherlands).

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئیڤێنتێک دەربارەی نەخۆشی تالاسیما ڕێکدەخات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 23ـی 2021 بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول و ژمارەیەک بەرێوبەر و مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی پسپۆڕ، لە هۆڵی سەنتەری رۆشبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئیڤێنتێکی تایبەت بە نەخۆشی تالاسیما بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای ئیڤێنتەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد تیایدا باسی لە گرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە ئیڤێنتانە کرد بۆ دەرچووانی قوتابیان و کۆمەڵگە، لەبەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەدا کە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ پاڵپشتی تەواوی قوتابیان و دەرچووانمان دەکەین بۆ ئەوەی توێژینەوەکانیان هاوشێوەی ئەم توێژینەوانە سوودیان بۆ پێشکەوتن و هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە هەبێت.

دواتر دەستکرا بە پێشکەش کردنی پرێزنتەیشنەکانی ئیڤێنتەکە لە لایەن توێژەران و کەسانی پسپۆڕی بوارەکە، لە کۆتایشدا دەرگای گفتوگۆ کرایەوە بۆ ئامادەبووان و پرسیاریان ئاراستەی توێژەران کرد و وەڵامدرانەوە.
لە کۆتایی ئیڤێنتەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە توێژەرەکان.

IMG-55e4c14089f4bf64b8b98f45d184a818-V
IMG-565fe3ce810fba8236c6ec69fa4f4b22-V
IMG-79ce93829ec11ffb5285a32895e4fdc1-V
IMG-099d441cfd882940d0a2905062b3db0e-V
IMG-3d22f51b11d945ecb80e9852a8c8095f-V
IMG-f5b896cf560f58334fe21174077206b8-V
IMG-c4ff04452cca750e59209a9ee29c370c-V
IMG-e5b436718a65c2b9f1e0dbd26642e687-V
IMG-611c0e106c327f6bfd8fa0559bbee524-V
IMG-53c10e323de6ced8c6250f090f081190-V
IMG-4262c829459317f7fb3dffd7ddfdfae8-V
IMG-68b86bc03f0caa51d4b67319f45bbff5-V
IMG-43d5c5989e24003a188b96b43e0b7eb1-V
IMG-533519643140c4e82eb8e26ef12948fe-V
IMG-c268dacdeae3e37c905589b0a7cba252-V
IMG-0516b98faab5f37d68bf71e17c78eeb1-V

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 22ـی نۆڤەمبەری 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د.سامی جلال بەڕێوەبەری گشتیی دیوان وەزارەتی ناوخۆ عەمید سەرکەوت جلال بەڕێوەبەری بەڵگەکانی تاوان هەریم، مقدم ئاراس محمد بەڕێوەبەری تاقیگەی بایۆلۆجی (دی ئێن ئەی)

لە دیدارێکدا کە راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر، بەڕێوبەرانی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کردنەوەی بەشی بەڵگەکانی تاوان لە زانکۆمان، هەر لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیار و راسپاردەیەکی تایبەت بە کردنەوەی بەشەکە پەسەند کران و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوە کردەنییەکانی تایبەت بە کردنەوەی بەشەکە دەستپێبکەن.

شیاوی باسە لەسەر پێشنیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشەکە دەکرێتەوە ئەمڕۆ دووهەمین کۆبوونەوە بوو کە لەنێوان هەردوولادا ئەنجام بدرێت بەمەبەستی کردنەوەی بەشی ناوبراو لە پەیمانگەی تکنیکی پزیشکی هەولێر.

shandi nawxo1
shandi nawxo6
shandi nawxo4
shandi nawxo5

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دوو زانکۆی عێراقی بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سپارک پرۆژەیەکی گرنگ رادەگەیەنن

 پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی باکوور و سەرۆکی زانکۆی موسڵ، رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی پرۆژەیەکی راگەیاند لەژێر ناونیشانی (ئینۆڤەیشن لاب) کە سێ زانکۆی عێراقی تێیدابەشدارن.

سەرەتای وێرکشۆپەکە سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆکان و میوان و رێکخەرانی وێرکشۆپەکە و سەرپەرشتیارانی پرۆژەی ناوبراو کرد و وتی:
“بەخێربێن بۆ شاری هەولێر بەخێربێن بۆ دەستپێک و کردنەوەی پرۆژەی (ئینۆڤەیشن لاب) کە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بەڕێوەی دەبات و بە هەماهەنگی رێکخراوی سپارکی نێودەوڵەتی جێ بەجێ دەکرێت.

ئێمە خۆشحاڵین کە سەرکەوتووانە لەگەڵ هاوکارانمان لە رێکخراوی سپارک، زانکۆی تەکنیکی باکوور و زانکۆی موسڵ کاردەکەین. هەروەک ئاگادارن لەسەرەتای هەماهەنگیمان لەگەڵ سپارک، توانیومانە زۆربەی ئامانجەکانمان بەدەستبهێنین کە سەرەتا خۆی لە دامەزراندن و رەخساندنی هەلی کار و خوێندن بۆ ئاوارەکان دەبینییەوە.

ئەو پرۆژەیەش هاوکات یارمەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری دا کە لە زۆر بواری وەک بنیاتنانی تواناکان، پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان، خوێندن و مەشقپێکردنی ڕاهێنەران (تی.ئۆ.تی.ئێس) لە کەرتی جیاواز. ئێمە شانازی بە خۆمان دەکەین کە توانیمان خولی ڕاهێنانی ئاست باڵا دابین بکەین لە بوارەکانی (زمانی ئینگلیزی، بازارکردن) توانیشمان لەبارودۆخی نالەباری کۆرۆناش بەردەوامی بە چالاکییەکانمان بدەین.

زۆر خولمان بۆ ستافی زانکۆ کردەوە، بەیەکەوە کارمان کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی (ئی سی تی ئێس). وەک دەزانین کە زانکۆکەمان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دەستی بە جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنا کرد وەک ستراتیژیەتێکی زانکۆی پولیتەکنیکی هەولێر بۆبەرەو بەنێودەوڵەتیبوون لە کاتێکدا کە ئەم هەنگاوانە گەشە بە پێوەرەکانی خوێندنی باڵا دەدات لە هەرێمی کوردستان و عێراق”.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ گووتی: “دەمەوێ سوپاسی ڕێکخراوی سپارک بکەم کە زانکۆی ئێمە و دوو زانکۆی تری هەڵبژارد بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە و هیوادارین تا دوا ساتی کۆمەکردنیان لە هەماهەنگی وهاوکاری بەردەوام بین.

بیرۆکەی (ئینۆڤەیشن لاب) بیرۆکەیەکی سادەیە، بەمانای توانا بەخشین بەسەنتەر، کە هەنگاوێکە بۆ ئەوەی قوتابیان بەتاک یان بە گرووپ زانیاری و بیروڕا بگۆرنەوە، بەدوای پالپشت و ڕێنیشاندەر بگەرێن لە هەمووشی گرنگتر دروستکرنی پەیوەندیە لەگەل هاوپۆلەکانیان، ماموستایانی زانکۆ، خاوەنکارەکان و بازرگانەکان کە ئەمانە دەتوانن بیرۆکە و داهێنانەکانیان بهێننەدی و بیخەنە بواری راستی و جێبەجێکردن”.
لەکۆتایی وتارەکەیدا دکتۆر کاوە دووبارە سوپاسی لێژنەی باڵای رێکخستن و جێبەجێ کردنی وێرکشۆپەکەی کرد بەهۆی ئەوەی کە بەشێوەی گرووپ کارکردن و تێکۆشانیان بۆ ئەوەی ئەم وێرکشۆپ و پرۆژەیە سەرکەوتووانە کارەکانی بگات بە ئەنجام.

spark project1
spark project 6
spark project2
spark project3
spark project4