سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی وەزیری پەروەردە دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتی ٦ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۰ سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مامۆستا ئالان حمەسعیدی کرد .

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەی بوون تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و بابەت و کێشەکانی پەیوەست بە خوێندنی پیشەیی و زمانی ئینگلیزی و پەرەپێدانی توانای مامۆستایان کرا .

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فۆرمی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ فۆرم و بەڵگەنامەکانی پێشکەش کردنی تایبەت بە خۆێندنی باڵا، دبلۆمی باڵای ئەکادیمی _ ماستەر _ دکتۆرا بڵاو دەکاتەوە وە پێویستە لە ماوەی 5/1/2020 تاکو 26/1/2020 مامەڵەکانیان تەواو بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ هۆبەی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی زانکۆ هەروەها ڕۆژی 2/2/2020 تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت.

فۆرمى پێشکەشکردن دبلۆم و ماستەر

بەڵگەنامەکانى پێشکەشکردن بۆ دبلۆم و ماستەر

فۆرمى پێشکەشکردنى دكتۆرا

بەڵگەنامەکانى پێشکەشکردن بۆ دكتۆرا