Daily Archives: نیسان 30, 2019

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. لێژنەی باڵای جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس کۆبوونەوە

ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی 30.4.2019 کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.کاوە شێروانی و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵای جێ بەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس، سیستەمی ئی سی تی ئێس کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانكۆ باسی لە هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی پرۆسەکە کرد و بە پێویستی زانی هەموو لایەک هاوکار و هەماهەنگ بن لە پەلە کردن بۆ جێبەجێکردنی بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەروەها چەندین خالی گرنگ بڕیاری لەسەر درا کە پەیوەست بوون بە ئەنجامدانی پرۆسەکە، دواتر ئەندامانی لێژنە سەرنج و تێبینییەکانییان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمەکە لە کۆلێژ و پەیمانگەکان

بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی پڕۆژەی “تایگرس” پرۆسەی ڕیفۆرمی خوێندن لە کوردستاندا دەستی پێکردووە کە بەشێک لە زانکۆکانی کوردستان ئەنجامی دەدەن و تیایدا سیستەمی نوێی خوێندن گۆڕانکاری بەسەر دێت لە ساڵی ئایندە ئەمەش بە بەستنەوەی زانکۆیەکانی هەرێمی کوردستان بە زانکۆیەکانی یەکێتی ئەوروپا.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سیمینارێك بۆ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا سازده‌كات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 30/4/2019 زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانی (ئاینده‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپا) سیمینارێك بۆ (دلاوه‌ر ئاژگه‌یی)نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌وروپا سازكرد

سیمیناره‌كه‌ بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان دەستی پێکرد و پاشان سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.كاوه‌ شێروانی لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووانی کرد.

پاشان به‌رێوه‌به‌ری سیمینار مامۆستا(هاوكار یاسین)ده‌ستپێكی سیمیناره‌كه‌ی كرده‌وه‌ دواتر (دلاوه‌ر ئاژگه‌یی)، به‌ووردی تیشكی خسته‌سه‌ر دواین گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت پرسی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش و قه‌یرانی دارایی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وروپا و پرسی به‌لۆبی كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد له‌ جیهانی ئه‌وروپا، به‌رێزیان گوتی: “هه‌رێمی كوردستان قۆناغی باشی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا بڕیووه‌ قۆناغی دیكه‌ش ماوه‌ كه‌ پێویستی به‌ زیاتر لۆبی كردن هه‌یه‌، له‌باره‌ی شه‌ری داعشیش یه‌كێتی ئه‌وروپا داعش به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ ده‌زانێت بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ له‌و باره‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه‌ به‌لای ئه‌وروپاوه‌ گرنگه‌ كه‌ گروپه‌چه‌كداره‌كان له‌ناوچه‌كه‌ نه‌مێنن”.

گوتیشی: “داوامان كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان دروست بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێگه‌یشتنی باش هه‌یه‌ و هه‌بوونی زۆرێك له‌ قوتابیانی كورد له‌ زانكۆكانی ئه‌وروپا جێگای دڵخۆشییه‌”.

راشیگه‌یاند: دۆخی ناوچه‌كه‌ واده‌خوازێت ئه‌وروپا گرنگی به‌ هه‌رێمی كوردستان بدات به‌تایبه‌ت ئه‌و فشارانه‌ی ئێستا رووسیا له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه‌تی له‌رێگای به‌كارهێنانی گازی سروشتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت خۆی له‌و گوشاره‌ رزگار بكات بۆ ئه‌مه‌ش كوردستان جێگره‌وه‌یه‌كی باشه‌ له‌ناوچه‌كه‌ و رێژه‌یه‌كی زۆر گازی سروشتی هه‌یه‌ له‌ گۆرانكاری ناوچه‌كه‌ش به‌تایبه‌ت پرسی نه‌وت و بازرگانی كوردستان ده‌توانێت هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات “.

.دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ پرسیار و روونكردنه‌وه‌ دراو وه‌ڵامی دروست له‌و باره‌وه‌ درایه‌وه‌.
دوای ته‌واوبوونی سیمیناره‌كه‌ش خه‌ڵاتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی و رێزلێنان له‌لایه‌ ن پ.ی.د.كاوه‌ شێروانی به‌خشرایه‌ بەڕێز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی.