زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. لێژنەی باڵای جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس کۆبوونەوە

ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی 30.4.2019 کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.کاوە شێروانی و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵای جێ بەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس، سیستەمی ئی سی تی ئێس کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانكۆ باسی لە هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی پرۆسەکە کرد و بە پێویستی زانی هەموو لایەک هاوکار و هەماهەنگ بن لە پەلە کردن بۆ جێبەجێکردنی بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەروەها چەندین خالی گرنگ بڕیاری لەسەر درا کە پەیوەست بوون بە ئەنجامدانی پرۆسەکە، دواتر ئەندامانی لێژنە سەرنج و تێبینییەکانییان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمەکە لە کۆلێژ و پەیمانگەکان

بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی پڕۆژەی “تایگرس” پرۆسەی ڕیفۆرمی خوێندن لە کوردستاندا دەستی پێکردووە کە بەشێک لە زانکۆکانی کوردستان ئەنجامی دەدەن و تیایدا سیستەمی نوێی خوێندن گۆڕانکاری بەسەر دێت لە ساڵی ئایندە ئەمەش بە بەستنەوەی زانکۆیەکانی هەرێمی کوردستان بە زانکۆیەکانی یەکێتی ئەوروپا.