- Ashna Dilshad Majeed
- [email protected]
- 0751 153 4228
- DOC-20230401-WA0000.
-
پوختەی توێژینەوەکە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی "ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستاندا، میدیای نوێ بە نموونە"، کە لە میدیای نوێدا ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان لە هەرێمی کوردستان وەرگیراون، لە جۆری توێژینەوەی وەسفییە كه تێیدا سوود لە میتۆدی تێکەڵاو(Mixed Method) وەرگیراوە، بەبەکارهێنانی فۆڕمی ڕاپرسی و ئامرازی چاوپێکەوتن. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتییە لە میدیاکارانی نێو ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان لە هەرێمی کوردستان. نموونەی توێژینەوەكە بریتییە لە (200) میدیاکار كە لە ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، ، بەشێوەی ناهەڕەمەکی مەبەستدار هەڵبژێردراون. کێشەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە تێگەیشتن و گەیشتن بە ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران لە میدیای نوێ بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها دۆزینەوەی هۆکارەکانی پابەندنەبوونی میدیاکاران بە ئیتیک و یاسای میدیا. ئەم توێژینەوەیە گرنگە لە ڕووانگەی کۆمەڵگەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، کە بە کاریگەری میدیای نابەرپرس و میدیاکاری نائەکادیمی دروست دەبێت، لە ڕووی زانستیەوە گرنگە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرفتە میدیاییەکان وبەرزکردنەوەی کوالێتی پەیامە میدیاییەکان لە کەناڵەکانی میدیا بە تایبەت لە میدیای نوێ دا. گرنگترین دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە بریتیین لە:
ئاستی پابەندبوون بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگە لەلایەن میدیاکارانەوە ڕێژەییە، بەشێکیان پابەندن وبەشێکیان پابەندنین، بەڵام پابەندنەبوونیان زیاترە، چونکە زۆرێک لە دەزگاکانی میدیا و میدیاکاران لە میدیای نوێ بەناوی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، هەوڵی بەدەستهێنان و کۆکردنەوەی زۆرترین جەماوەر دەدەن.
بەهۆی ئەوەی بەشێک لە میدیاکارانی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان ئاشنای پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان نین، هەروەها ئامرازەکانی میدیای نوێ بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسیەکان بەکاردەهێنرێت، بوونەتە بەربەست بۆ میدیاکاران و وایکردووە پابەندنەبن بە ئیتیکی میدیایی و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان.
- Erbil Technical Administrative College
- Media department
- media