Daily Archives: April 4, 2023

مامۆستایەکی کۆلێژەکەمان بەژداری کرد لە پڕۆژەیەکی ڕاھێنانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

لە بارەی هەڵسەنگاندن و ڕوپێوی زانستیانەی بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابوری هەرێمی کوردستان و هەروەها ڕوپێوی ئەو کارامەییانەی کە پێویستی هەنوکەیی بازاری کاری کوردستانن، کۆلێژەکەمان بە نوێنەرایەتی دکتۆر مؤيد احمد محمود بەشداریکرد لە ڕاهێنانی شارەزایانی زانکۆکان بۆ پرۆژەی ڕوپیوی بازاڕی کار کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوکاری ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمەریکی و بەبەشداری ژمارەیەک پسپۆری (زانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا) لە بواری هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار، ڕۆژانی ١٤ و ١٥/ ٣/ ٢٠٢٣ لە شاری هەولێر ئەنجامدرا.
ئامانجی سەرەکی ئەم ڕاهێنانە بریتییە لە بەستنەوەی زیاتری بازاڕی کار و ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن لەسەر بنەمای (Outcome based curriculum design) ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ ڕاهێنانی پسپۆڕ و شارەزای خۆماڵی لە زانکۆکانی کوردستان.

رێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆمان پێشکەش بە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان

ئـەمڕۆ ٢٧-٣-٢۰٢٣ بەسەرپەرشتی ھۆبەی دڵنیای جۆری کۆلێژەکەمان ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پێشکەش بە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان کرا کە نازناوی زانستیان بەرزبوبویەوەو بە ئـامادەبونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆو ڕاگری کۆلێژەکەمان مەڕاسیمی ڕێزلێنانەکە بەڕێوەچو و بوە جێی دڵخۆشی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان.
راگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ٢٧-٣-٢۰٢٣