سەردانی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ بۆ کافتریا

ئەمرۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٦ لیژنەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژەکەمان، کە پێکهاتووە لە مامۆستا هارون محمد خلیل سەرۆکی بەشی پەرستاری و بەرپرسی تەندروستی وسەلامەتی و ئەندامانی لیژنە بەرێزان ( م.خدیجە قادر و م.سید اسعد و م.هەڤرس عبدی ) سەردانی کافتریای کۆلێژیان کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو بەدواداوچوون لە جێ بەجێ کردنی ئەو خال و راسپاردنانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکرابوو، وەهەروەها دڵنیا بوون لە رێکخستن و گرنگیدان بە پاک وخاوێنی و جێ بەجێ کردنی رێنمایەکانی تەندروستی و سەلامتی لە نێو کافتریا و بەشەکاندا