



د.شارا کمال محمد سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای پیتڕۆڵ لە کۆلێژی تەکنەلۆجی زانکۆمان بە نوێنەرایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە کۆنفرانسی ئابووری کاربۆن لە بەغدا کە لە ماوەی (٢١-٢٢-٥-٢٠٢٥) بەڕێوەچوو.
لە کۆنفڕانسەکەدا نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ گۆرانی کەشوهەوا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد.
کۆنفرانسەکە لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراق – کۆمپانیای گشتی بۆ ئابووری کاربۆن، بانکی ناوەندی، و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێکخرابوو.
گرنگترین بابەتەکان کە لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کرا
بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تەوەری سیاسەت و یاسادانان و ئاراستەکردنی حکومەت بەرەو ئابووری سەوز .
٢-تەوەری میکانیزم و کۆنتڕۆڵکردنی کارەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ ئابووری کاربۆن لە عێراق.
٣-ناوەندی بازاڕ و گرێبەستی کاربۆنی نێودەوڵەتی و نیشتمانی.
٤-تەوەری هاوکاری نێوان کۆمپانیا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ ئابووری کاربۆن
٥- تەوەری پڕۆژەکانی باشترکردنی ژینگە و کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و تەکنەلۆژیای سەوز
پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیەی کرد و لەلایەن راگر و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان پێشوازیی ليکرا.
لە دانیشتنێکدا تاوتوێی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک و پڕۆسەی بۆڵۆنا هەروەها گۆڕینی ناو و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە چەند بەشێک و گونجاندنیان لەگەڵ پێویستی بازاڕی کار و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەندار بە کاروباری زانستی و پەیمانگای تەکنیکی کۆیە کرا.
دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هاوکات بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و دەستخۆشی لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن.
هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پەیمانگای تەکنیکی کۆیە، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی هۆبەکانی تۆمار و کاروباری زانستی کرد و لەگەڵ بەرپرس و فەرمانبەرانی هۆبەکان گفتوگۆی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لەگەڵ م.بهزاد حلمی حسین بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان، سەردانی پەیمانگاکەمانیان کرد؛ لەلایەن (پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و (م. طارق ويسي صادق) یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان پێشوازییان لێکرا.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دەست خۆشی لە ڕاگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکانمان کرد. هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست.
ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
هۆبەی ڕاگەیاندن چالاکیەکان





