Daily Archives: ئایار 26, 2025

لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان

ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی 25ی5ی2025 ، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د. بازیان یونس محی الدین لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان بەڕێز د. کامران سلێمان اسماعیل و سەرۆکی لیژنەی کۆنتڕۆڵ بەڕێز م. سەعد تەڵعەت ڕەزا ، سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەر چوار بەشە زانستییەکانی کۆلێژیان کردوو لەگەڵ سەرۆک بەشە بەڕێزەکان ، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە لەنزیکەوە ئاشنابوون بە بۆچوون و بارودۆخی قوتابیان لەبارەی تاقیکردنەوەی سمستەرەکانی (٢و٤و٦و٨)ی خولی یەکەمی ٢٠٢٤-٢٠٢٥… بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و دەستخۆشی لە سەرۆک بەشەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان کرد و پاڵپشتی و هاوکاری زانستی و پێداویستییەکانیانی بۆ دووپاتکردنەوە ….