Daily Archives: ئایار 22, 2025

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست تاوتوێی ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی هاوبەش دەکەن

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی پ.د.حەسەن کازم لەتیف زوبەیدی، سەرۆکی زانکۆکە کرد.

لە دیدارەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی‌ زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکننیکی هەولێر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆکە ئامادەی بوون، تاوتوێی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە کرا کە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی رابردوو لەنێوان هەردوو زانکۆدا واژۆکرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش درا و بۆ ئەمەش تیمی هەردوو زانکۆ بەوردی تاوتوێی رێککارەکانی ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکەیان کرد و هەنگاوی کرداریان بۆ جێبەجێکردنی دەست پێکرد.

 

یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان لە کەمپی دووی زانکۆ بەسەر دەکەنەوە

پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی‌ زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکاندا، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕییان کرد و لەلایەن راگر و یاریدەدەری راگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەوە پێشوازییان لێکرا.

دواتر یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشیان لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشیان لێکردن.

هەریەک لە محسن شریف صالح راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و م.هەوری عبدالواحد یاریدەدەری راگر یاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بوون لەو بەسەرکردنەوەیەدا.

لەلایەکی دیکەوە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی‌ زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیارییان کرد و لەلایەن پ.د.ئەیاد زەکی صابر راگری کۆلێژ و د.بازیان یونس پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی کۆلێژ بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ کرا کە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کۆلێژی ناوبراو دەست پێ بکات.

 

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان لە کەمپی یەکی زانکۆ بەسەر دەکاتەوە

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکاندا، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی لە هەریەک لە کۆلێژی تەکنەلۆجی، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی لە کەمپی یەکی زانکۆمان کرد و لەلایەن راگر و ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگەوە پێشوازیی لێکرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پرسی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابیان ئەنجامدان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
 
هاوکات بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە راگرایەتی و لێژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان کرد و ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لێکردن.

هەریەک لە پ.ی.د.مراد امیر احمد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و پ.د.کیهان زرار غفور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی و پ.ی.د.سرسام خلیل شوانی راگری پەیمانگای تەکنیکی کارگێری و م.بهزاد ‌‌حلمی حسین بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ یاوەری سەرۆکی زانکۆ بوون لەو بەسەرکردنەوەیەدا.

 

ڕاگری پەیمانگە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەکانی سیمستەری دووەم بۆ قۆناغی یەکەم دەستیپێکرد، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێزان، پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێز م.طارق ويسی صادق یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانییان بەسەرکردەوە.

ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لە بەڕێوەبەڕی هۆڵ و چاودێرو ستافی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن کرد کەوا توانیویانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک پڕۆسەکە بەڕێوە ببەن .

و هەروەها ڕاگری پەیمانگە هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست لە تاقیکردنەوەکانیان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر