Daily Archives: ئایار 5, 2025

سیمپۆزیۆمی ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە سیستەمی پزیشکی و پزیشکی مۆدێرن لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوکاری پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژ، سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە سیستەمی پزیشکی و پزیشکی مۆدێرن) لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ ئەنجامدا.

لە سیمپۆزیۆمەکەدا، د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی (10) پارتی دیموکراتی کوردستان و د.شێروان شریف قرتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د.ڕەنج سیروان نوێنەری سەڕۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و د.کامەران مەلا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران و قوتابییان و مامۆستایان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و سنووری ئیدارەی سۆران ئامادەبوون.

سیمپۆزیۆمەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو،

لە پانێڵی یەکەمدا، لەلایەن پانێڵستەکان بە وورد تیشک خرایە سەر گرینگی و ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە دیاریکردنی نەخۆشی و پشکنینی تەواوی پێکهاتەکانی لەشی مڕۆڤ بەتایبەتی لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا.

هەروەها لە پانێڵی دووەمدا باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) و ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە چارەسەرکردنی نەخۆش و سوود وەرگرتن لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەلایەن مامۆستایان و توێژەران و زانست خوازان کرا.

لە کۆتاییدا لەلایەن بەشێک لە میوانانی ئامادەبووی ناوبراو، سوپاس و پێزانینی بەخشرایە پانێڵیستەکان.

 

وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە 5 ئایاری 2025 لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی د.طالب محمد شریف عمر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرو و پ.ی.د. نەجیب تۆما بەتۆ  بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە بواری ڕووەکە پزیشکییەکان بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ڕووەکە پزیشکییەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکە د. طالب محمدشەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وتارێکی پێشکەش کرد بە زمانی ئینگلیزی بە خێرهاتنی پسپۆڕان و شارەزایانی ئەم بوارە کرد، بەڕێزیان ئەم وۆرکشۆپەی بە گرنگ لە قەلەم دا بۆ پێشخستنی بەشی ڕووەکە پزیشکییەکان و زیاتر گرنگی پێدان و ئاشنابوونی زیاتر بەم بوارە، ڕاگری پەیمانگە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم وۆرکشۆپە تەنها بۆ کۆکردنەوەی پسپۆڕان و شارەزایان و توێژەران نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ ئەوەی لێکتر فێربن و کاری هاوبەش ئەنجام بدەن و بۆچوونەکان بگۆڕنەوە وە زیاتر پێشخستن و داهێنان بکەن لەم بوارەدا.

ئەم وۆڕکشۆپە لە لایەن پڕۆفیسۆر د.سامی پێداوەر پسپۆر لە بواری پاراستنی ڕووەک و لایف ساینس مامۆستا لە زانکۆی بەیروت – لوبنان و مارک فانستینکیست شارەزای باڵا لە ڕاهێنانی TVET بەڕێوەچوو.

ئەمەش لە درێژەی چاڵاکیەکانی پڕۆژەی (أزدهارک) ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و ڕووەکە پزیشکییەکان دەدات لە سەرتاسەری عێراق، ئەم پڕۆژەیە تەرخانی دارایی کراوە لە لایەن یەکێتی ئەوروپا و لە لایەن ڕێکخراوی ( CO-Water ) جێبەجێدەکرێت.

وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە 5 ئایاری 2025 بە ئامادەبوونی بەرێز (د.طالب محمد شریف عمر )راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرو ، (پ.ی.د. نەجیب تۆما بەتۆ )بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە بواری ڕووەکە پزیشکییەکان بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ڕووەکە پزیشکییەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکە بەڕێز ( د. طالب محمدشەریف عومەر ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وتارێکی پێشکەش کرد بە زمانی ئینگلیزی بە خێرهاتنی پسپۆڕان و شارەزایانی ئەم بوارە کرد، بەڕێزیان ئەم وۆرکشۆپەی بە گرنگ لە قەلەم دا بۆ پێشخستنی بەشی ڕووەکە پزیشکییەکان و زیاتر گرنگی پێدان و ئاشنابوونی زیاتر بەم بوارە، ڕاگری پەیمانگە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم وۆرکشۆپە تەنها بۆ کۆکردنەوەی پسپۆڕان و شارەزایان و توێژەران نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ ئەوەی لێکتر فێربن و کاری هاوبەش ئەنجام بدەن و بۆچوونەکان بگۆڕنەوە وە زیاتر پێشخستن و داهێنان بکەن لەم بوارەدا.

ئەم وۆڕکشۆپە لە لایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ( سامی پێداوەر ) پسپۆر لە بواری پاراستنی ڕووەک وە ( لایف ساینس ) مامۆستا لە زانکۆی بەیروت – لوبنان، و( مارک فانستینکیست ) شارەزای باڵا لە ڕاهێنانی TVET بەڕێوەچوو.

ئەمەش لە درێژەی چاڵاکیەکانی پڕۆژەی ( أزدهارک ) ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و ڕووەکە پزیشکییەکان دەدات لە سەرتاسەری عێراق، ئەم پڕۆژەیە تەرخانی دارایی کراوە لە لایەن یەکێتی ئەوروپا و لە لایەن ڕێکخراوی ( کۆوەتەر ) جێبەجێدەکرێت.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

سیمپۆزیۆمی ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە سیستەمی پزیشکی و پزیشکی مۆدێرن لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێووەچوو

ڕۆژی دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سیمپۆزیۆمێکی لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە سیستەمی پزیشکی و پزیشکی مۆدێرن) لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ ئەنجامدا.

 

لە سیمپۆزیۆمەکەدا، د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی (10) پارتی دیموکراتی کوردستان و د.شێروان شریف قرتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران و د.ڕەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان بە نوێنەرایەتی سەڕۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و د.کامەران مەلا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران و قوتابییان و مامۆستایان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سنووری ئیدارەی سۆران ئامادەبوون.

سیمپۆزیۆمەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو،

لە پانێڵی یەکەمدا، لەلایەن پانێڵستەکان بە وورد تیشک خرایە سەر گرینگی و ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە دیاریکردنی نەخۆشی و پشکنینی تەواوی پێکهاتەکانی لەشی مڕۆڤ بەتایبەتی لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا.

هەروەها لە پانێڵی دووەمدا باس لە چۆنییەتی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) و ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە چارەسەرکردنی نەخۆش و سوود وەرگرتن لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەلایەن مامۆستایان و توێژەران و زانست خوازان کرا.

لە کۆتاییدا لەلایەن بەشێک لە ئامادەبووانەوە، سوپاس و پێزانینی بەخشرایە پانێڵیستەکان.