Daily Archives: ئازار 7, 2023

وۆرکشۆپی “بومەلەرزە و کاریگەرییەکانی  لەسەر سیستەمەکانی  ئەندازیاری: نەوت، بینا، پێکهاتەی هایدرۆلیکی” لە پەیمانگاکەمان بەڕێوەچوو.

لە میانەی چالاکییەکانی بەشی تەکنەلۆجیای نەوت-شیکاری کیمیایی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای کۆنکریتی ئەمریکی (ئەی، سی، ئای)- کوردستان چاپتەر وە بە چاودێری سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر،  ئەمرۆ بەرواری ٧-٣-٢٠٢٣ وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی “بومەلەرزە و کاریگەرییەکانی  لەسەر سیستەمەکانی  ئەندازیاری: نەوت، بینا، پێکهاتەی هایدرۆلیکی” بەڕێوە چوو.

وۆرکشۆپەکە لە لایەن (م.ی. شیراز مجید امین) سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای نەوت شیکاری کیمیایی سەرپەرشتی کرا بە بەشداری چەند مامۆستا و توێژەرێکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە کە ئەوانیش بەرێزان (د.کاردۆ سەردار محمد) و (م.کرێکار محمد غریب) وە بە بەشداریکردنی زانای جیۆلۆجی عیراقی (پرۆفیسۆر دکتور صالح محمد عوض) لە زانکۆی بەغداد وە (پرۆفیسۆر دکتور سامان علی عبدللە) لە زانکۆی تێکساس لە ئەمریکا وە (د.سیروان خضر) لە زانکۆی صلاح الدین

ئامانجی وۆرکشۆپەکە ئاسانکارییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نوێترین توێژینەوە و تەکنیک و ئامرازەکان بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی زیانەکانی بومەلەرزەو بۆ بەرزکردنەوەی سەلامەتی و خۆڕاگری ئەم سیستێمانە لە بەرامبەر بوومەلەرزەدا. هەروەها ئەم وۆرکشۆپە دابینکردنی سەکۆیەک بوو بۆ پسپۆڕان لە بوارەکانی ئەندازیاری نەوت، ئەندازیاری بیناسازی، و ئەندازیاری هایدرۆلیک بۆ ئەوەی زانیاری و ئەزموونەکانیان بەیەکەوە باس بکەن لەسەر چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی کاریگەری بوومەلەرزە لەسەر ئەم سیستەمانە.

پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە وۆرکشۆپێکی دەربارەی بومەلەرزە و کاریگەرییەکانی لەسەر سیستەمی ئەندازیاری رێکخست

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەشی تەکنەلۆجیای نەوت-شیکاری کیمیایی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە ئەمرۆ رێکەوتی 7ـی ئاداری 2023 وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای کۆنکریتی ئەمریکی(ئەی.سی.ئای) کوردستان چاپتەر لە ژێر ناونیشانی “بومەلەرزە و کاریگەرییەکانی لەسەر سیستەمەکانی ئەندازیاری: نەوت، بینا، پێکهاتەی هایدرۆلیکی” بەڕێوە چوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا هەریەکە لە سەرۆکی زانکۆی کۆیە و قائیمقامی کۆیە و راگری پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە د. محمد خدر ، راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر و پ. د. ئەیاد زەکی راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و پ.ی. ئومێد ئەرشەد راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی و تەندروستی ژمارەیەک لە مامۆستا و کەسانی پسپۆڕ لە بوارەکانی ئەندازیاری ئامادەبوون. دوای ووتەی بەخێرهاتن لە لایەن راگری پەیمانگای کۆیە بەرێز سەرۆکی زانکۆ لە ووتارێکدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی بابەتەکە و ووتی ؛ کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەردەم هەوڵی داوە پەیوەندی نێوان زانکۆ و کۆمەڵگە پتەو بکات بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بە کۆمەڵگە و باسی لەوە کرد کە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ ئەوەیە بتوانێت خزمەت بە کۆمەڵگە بکات هاوکار بێت بۆ ئەوەی ئیستقراری کۆمەڵایەتی و ئیستقراری ئابووری بەرجەستە بێت .

لە کۆتایی ووتەکانیدا دەست خۆشی لە رێکخەرانی وۆرک شۆپەکە و پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە و پسپۆڕانی بەشدار لە وۆرکشۆپەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لە لایەن چەند مامۆستا و توێژەرێکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بە بەشداری کردنی زانای جیۆلۆجی عێراقی پ. د. صالح محمد عوض لە زانکۆی بەغداد وە پ.د. سامان علی عبدللە لە زانکۆی تێکساس لە ئەمریکا هەروەها دکتۆر سیروان لە زانکۆی سەلاحەدین و مامۆستایانی بەشی تەکنۆلۆجیای نەوت لە پەیمانگای کۆیە پێشکەشکرا.

ئامانجی وۆرکشۆپەکە ئاسانکارییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نوێترین توێژینەوە و تەکنیک و ئامرازەکان بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی زیانەکانی بومەلەرزەو بۆ بەرزکردنەوەی سەلامەتی و خۆڕاگری ئەم سیستێمانە لە بەرامبەر بوومەلەرزەدا.

وۆرکشۆپەکە سەکۆیەک بوو بۆ پسپۆڕان لە بوارەکانی ئەندازیاری نەوت، ئەندازیاری بیناسازی، و ئەندازیاری هایدرۆلیک بۆ ئەوەی زانیاری و ئەزموونەکانیان بەیەکەوە باس بکەن لەسەر چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی کاریگەری بوومەلەرزە لەسەر ئەم سیستەمانە.

لە کۆتاییشدا لە لایەن بەشداربووان و پێشکەشکارانی وۆرکشۆپەکەوە گفتۆگۆی چڕ کرا دەربارەی بومەلەرزە و کاریگەرییەکانی لەسەر سیستەمەکانی ئەندازیارییەکان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی دەربارەی هەلی کار (فەیر جۆب) ئەنجام دا

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7ـی ئاداری 2023 لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆکار بەهاوکاری رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆواتر وۆرکشۆپی پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆیی و ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پێشانگای هەلی کاری ئەنجامدا.

وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەرێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان، بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان رێکخرابوو بە مەبەستی هاوکاری و بەشداریکردن لە پێشانگای هەلی کار کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا بەڕێوەبچێت.

پاشان شارەزای نێودەوڵەتی لە بواری پێشانگای هەلی کار و سەرچاوە مرۆییەکان بەرێز مارک بابەتێکی پێشکەش کرد و تیایدا بە پێی ستانداردە جیهانیەکان دەرچوانی زانکۆ سوودمەندی یەکەم دەبن بۆ دەست خستنی کار لە بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان.

ئەم وۆرکشۆپە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشە لەلایەن دامەزراوەی (کۆواتەر ئینتەرناشناڵ) و (جی.ئای. زی)ـی ئەڵمانی جێبەجێ دەکرێت و لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکی دارایی دەکرێت.

پرۆژەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت کە دوو بواری سەرەکی لەخۆدەگرێت کە ئەوانیش: پەرەپێدان و پێشخستنی پرۆگرامەکانی خوێندنی بەشی ڤێتێرنەری لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ناردنی ستافی ئەکادیمی بەشی ناوبراو بۆ زانکۆیەکانی یەکێتی ئەوروپا بەتایبەتی بۆ وڵاتی بەلجیکا و هۆڵەندا بەمەبەستی ئاشناکردنیان بە نوێترین شێوازی تەکنیکی بەشی ڤیتێرنەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی سەردەمییانە و چارەسەرکردنی کەمکردنەوەی کێشە کشتوکاڵیەکان و زیاترکردنی بەرهەم.

لایەنی دووەمی جێبەجێکردنی پرۆژەکە گرنگی دانە بە ستافی کارگێری بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدان بۆ کار لە سەرۆکایەتی زانکۆ، ئەنجامدانی چەند وۆرکشۆپ لە بواری پەرەپێدانی تواناکان و دروست کردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و بازاری کار.

وۆرکشۆپی پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆیی و ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پێشانگای هەلی کاری ئەنجامدا.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7ـی ئاداری 2023 لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆکار بەهاوکاری رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆواتر وۆرکشۆپی پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆیی و ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پێشانگای هەلی کاری ئەنجامدا.
لەم وۆرکشۆپەدا مامۆستا ( هاوکار جبار حمدعلی ) لە بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری و مامۆستا ( جامي خيرالدين احمد ) لە بەشی ئەندازیاری شارستانی
وەکو نوێنەرانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەژدار بوون ، بە مەبەستی ڕێکخستن هاوکاری و بەشداریکردنی قوتابیانمان لە( پێشانگای هەلی کار ) کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا بەڕێوەبچێت.

ئەم وۆرکشۆپە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشە لەلایەن دامەزراوەی (کۆواتەر ئینتەرناشناڵ) و (جی.ئای. زی)ـیئئئ
ئەڵمانی جێبەجێ دەکرێت و لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکی دارایی دەکرێت