Daily Archives: ئازار 15, 2023

شەش مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد لە خولێکی راهێنانی تایبەت بە پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن

دوێنێ سێ شەممە رێکەوتی 14ـی ئاداری 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی  (IREX) و بە ئامادەبوونى راوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بە بەشدارى 70 مامۆستاى زانکۆ لە سەرجەم زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان، یەکەمین خولى راهێنانى تایبەت بە رووپێوى پێداویستییەکانى بازاڕى کار و گونجاندنى لەگەڵ ناوەرۆکى پڕۆگرامەکانى خوێندن دەستی پێکرد و بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

لە خولەکەدا 6 مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، کە بەشێوەى کردارى و لەسەر بنەماى زانستی لەلایەن پسپۆڕانى نێودەوڵەتی لە رێکخراوی (IREX) راهێنانیان پێکرا، تاکو سەرکردایەتى پڕۆژەى رووپێوى بازاڕى کارى هەرێمى کوردستان و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان بکەن.

لەئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆژەى پەرەپێدانى پڕۆگرامەکانى خستۆتە بوارى جێبەجێ کردنەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە رووپێوى زانستییانەى پێداویستییەکانى بازاڕى کار و کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت بوو، بۆ ئەوەی دووبارە ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و ناوەرۆکى پڕۆگرامەکانى خوێندن و لە زانکۆکان دابڕێژرێتەوە.

ئامانجی پرۆژەکە ئەوەیە کە کۆی پرۆسەی خوێندن و راهێنان هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار و ئاراستەی گەشەسەندنی ئابووری، بەشێوەیەک کە دەرچوان لێهاتووییان زیاتر بکرێت ئۆ ئەوەی بتوانن لە پێشبرکێی بەدەستهێنانی هەلی کاردا سەرکەوتوبن.

وتەیەکدا کە لە رۆژی یەکەمی خولەکەدا پێشکەشی کرد، راوێژکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى د.ئامانج عبداللە سعید بە مامۆستایانی بەشداربووی خولەکەى گووت: “ئێوە سەرکردایەتى ئەم پڕۆسە گرنگە دەکەن و کارەکانمان ماوە درێژ دەبێت و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوکارتان دەبێت بۆ پەرەپێدانی تواناکانتان لە بواری داڕشتنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییەکانی بازاری کار.

 

دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی راهێنان لەسەر دوو ئامێری تاقیگەی نوێ لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدەن

لە دوای واژووکردنی  گرێبەستێکی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، دوو ئامێری تاقیگەی پێشکەوتوو لە وڵاتی ئەڵمانیا، بۆ بەشی (ICTE) لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لەسەر ئەرکی کۆمپانیای ناوبراو دابینکرا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 15ـی ئاداری 2023 دوو مامۆستای کۆلێژی ناوبراو دەستیان بە راهێنان کرد لەسەر ئامێرەکان.

ئامێرەکانی تاقیگەکە پێکهاتوون لە (Communication System) و (Control System) کە دروستکراوی کۆمپانیای (LN) ـی ئەڵمانین و لەسەر ئەرکی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کڕدراون، وەک بەشێک لە ناوەرۆکی گرێبەستەکە لە ئێستادا مامۆستایان م. سیڤان حسێن علی و م. جبار مجید صادق  مامۆستا لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بۆ ماوەی یەک هەفتە راهێنانیان لە وڵاتی ئەڵمانیا پێدەکرێت.