شەش مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد لە خولێکی راهێنانی تایبەت بە پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن

دوێنێ سێ شەممە رێکەوتی 14ـی ئاداری 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی  (IREX) و بە ئامادەبوونى راوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بە بەشدارى 70 مامۆستاى زانکۆ لە سەرجەم زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان، یەکەمین خولى راهێنانى تایبەت بە رووپێوى پێداویستییەکانى بازاڕى کار و گونجاندنى لەگەڵ ناوەرۆکى پڕۆگرامەکانى خوێندن دەستی پێکرد و بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

لە خولەکەدا 6 مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، کە بەشێوەى کردارى و لەسەر بنەماى زانستی لەلایەن پسپۆڕانى نێودەوڵەتی لە رێکخراوی (IREX) راهێنانیان پێکرا، تاکو سەرکردایەتى پڕۆژەى رووپێوى بازاڕى کارى هەرێمى کوردستان و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان بکەن.

لەئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆژەى پەرەپێدانى پڕۆگرامەکانى خستۆتە بوارى جێبەجێ کردنەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە رووپێوى زانستییانەى پێداویستییەکانى بازاڕى کار و کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت بوو، بۆ ئەوەی دووبارە ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و ناوەرۆکى پڕۆگرامەکانى خوێندن و لە زانکۆکان دابڕێژرێتەوە.

ئامانجی پرۆژەکە ئەوەیە کە کۆی پرۆسەی خوێندن و راهێنان هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار و ئاراستەی گەشەسەندنی ئابووری، بەشێوەیەک کە دەرچوان لێهاتووییان زیاتر بکرێت ئۆ ئەوەی بتوانن لە پێشبرکێی بەدەستهێنانی هەلی کاردا سەرکەوتوبن.

وتەیەکدا کە لە رۆژی یەکەمی خولەکەدا پێشکەشی کرد، راوێژکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى د.ئامانج عبداللە سعید بە مامۆستایانی بەشداربووی خولەکەى گووت: “ئێوە سەرکردایەتى ئەم پڕۆسە گرنگە دەکەن و کارەکانمان ماوە درێژ دەبێت و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوکارتان دەبێت بۆ پەرەپێدانی تواناکانتان لە بواری داڕشتنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییەکانی بازاری کار.