Daily Archives: ئازار 8, 2023

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێی بچووکراوە هێنا

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 8ـی ئاداری 2023 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، راگری پەیمانگە پ.ی.د. برزۆ دزەیی و مامۆستایان و قوتابیان، کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە هات کە بۆ قوتابیانی گشت بە شەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری ھەولێر کرابوویەوە کە پێکهاتبوون لە 16 تیپ.

لە یاری کۆتایی خولەکەدا بەشی راگەیاندن و وەرگێران بە یەک گەیشتن بە شی راگەیاندن توانی یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێێت و بە ئەنجامی (2) گۆل بەرامبەر (1)  گۆڵ لە بەشی وەرگێران بباتەوە و بووە پالەوانی خولەکە.

پاشان لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و  راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێرەوە خەڵات بەسەر سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی خولەکە و پاڵەوان و باشترینەکاندا دابەشکرا، کە بەم شێوەیە بوو: گۆڵکاری خول لاس لە تیپی وەرگێران ، باشترین گۆڵپارێز  ئەحمەد لە تیپی راگەیاندن باشترین یاریزان مسلم لە تیپی راگەیاندن.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولێک لە بواری گەشتیاری و بیناسازیی دابەشکرا

بە ئامادەبووانی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوونی خولێک لە بواری گەشتیاری و بیناسازیی دابەشکرا.

لە رێوڕەسمەکەدا کە لە قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو و هەریەک لە نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، و بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا و ژمارەیەکی دیکە لە میوانان ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سوپاسی لایەنی جێبەجێکاری خوڵەکەی کرد کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان دەستنیشان کردووە وەک لایەنێک بۆ جێبەجێکردنی خولی پەرەپێدان بە تواناکانی گەنجان بۆ دەرچووانی زانکۆ و کۆمەڵێک لە گەنجانی خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و لاوانی رۆژئاوای کوردستان کە لەم رێگەیەوە دەرفەتی کاریان بۆ رەخساوە.

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ئاماژەی بە رۆڵی زانکۆ کرد کە جگە لەوەی وەک ناوەندێکی زانستی و ئەکادیمی خزمەت دەکات لە هەمانکاتدا رۆڵێکی گەورەی دەبینێت لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا، هاوکات خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە دوو رێگەوە خزمەت بە قەڵای هەولێر دەکات کە یەکیان برتییە لەوەی ژمارەیەک لە مامۆستایان زانکۆکە وەک وانەبێژ بەشداربوون لە خولی پەرەپێدان بە تواناکانی گەنجان و لەلایەکی دیکەیشەوە ژمارەیەک لە دەرچووانی زانکۆکە بەشداربووانی خولەکە بوون.

دواتر بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا.

جێی ئاماژەیە، لەم خولەدا کە ٤٠ کەس بەشداربوون، لە ماوەی ٢٠ رۆژدا راهێنانیان پێکرا لەبواری گەشتوگوزار و شوێنەوار و دواتر هەلیکاریان بۆ رەخسێندرا کە بەشداربن لە پرۆسەی نوژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر کە لە لیستی شوێنەوارە مێژوویەکانی رێکخراوی یونسکۆدایە.

کردنەوەی ئەم خولی راهێنان و رەخساندنی هەلی کارە بۆ ژمارەیەک گەنج، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆمانە لەگەڵ رێکخراوی کریکاری نێودەوڵەتیی (ILO) بە پشتوانی دارایی یەکێتی ئەورووپا و یونسکۆ، لایەنی جێبەجێکاری بەرنامەکە بوو کە لە میانیدا بەشداربووانی ئاستی توانستیان لە بوارەکانی گەشتوگوزار و شوێنەوار بەرزکرایەوە.

خولی (فوتساڵ)ی مامۆستا و خوێندکاران کۆتایی هات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٨/٣/٢٠٢٣) یاری کۆتایی (فوتساڵ)ی مامۆستا و خوێندکاران کۆتایی هات کە بە سەرپەرشتی ستافی ڕاگرایەتی و هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان بەڕێوەدەچوو. هەردوو تیپی مامۆستایان و خوێندکارانی پەرستاری قۆناغی دووەم لە یاری کۆتاییدا بە یەک گەیشتن بە ئامادەبوونی بەڕێزان د محمد خضر قادر ڕاگری پەیمانگا و م. یەکاو حمد یاریدەدەری ڕاگر و د.کۆچەر خسرەو سەرۆک بەشی پەرستاری و هاندەران و ئامادەبووان. لە کۆتاییدا تیپی (پەرستاری-قۆناغی دووەم) توانیان لە تیپی مامۆستایان ببەنەوە و پلەی یەکەم بە دەست بێنن. دواتر لە لایەن بەڕێزان ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی پەرستاری خەڵات بە سەر ناوبژیوان و هەردوو تیپ دابەش کرا.

وۆرکشۆپی (هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان دەربارەی تەندروستیان) بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٨/٣/٢٠٢٣) و لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە لەژێر ناونیشانی (هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان دەربارەی تەندروستیان) تەوەری ۆرکشۆپ بریتیبوو لە تیشک خستنە سەر نەخۆشیەکانی ئافرەتان و کۆنترۆڵ کردنیان بە پشکنینی پێشوەختە.