Daily Archives: ئازار 4, 2023

قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران / بەشی شیکاری نەخۆشییەکان گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٣/٢ ، لە ژێر چاودێری ( م . پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژەکەمان ، قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بە یاوەری هەر یەکە لە مامۆستایان ( ئازاد حسێن، سەرکار سەردار، ئازاد عەبدولرحمان، کاژین حوسێن، پەیوەند خالد) گەشتێکی زانستییان بۆ پارێزگای هەولێر ئەنجامدا.

لە گەشتەکەدا قوتابیانمان سەردانی ئەم شوێنانەیان کرد:

١- کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کە پێشوازیان لێکرا لەلایەن ( م فەرهەنگ علی، یاریدەدەری راگر و د. نجات جبار، سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان)

٢- سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

٣- نەخۆشخانەی نەشتەرگەری میهرەبانی کە پێشوازیان لێکرا لەلایەن ( د. هیمداد مەولود، بەڕێوەبەری تاقیگەی میهرەبانی ، د. بورهان باڵەکی، بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی میهرەبانی ، و ئەندامانی تری تاقیگە و نەخۆشخانە).

لە هەر یەکێک لەو شوێنانەدا باسی چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەست بە تاقیگە و نەخۆشخانە و چۆنیەتی پێشخستنی تاقیگەکان و چۆنیەتی دروست بوونی تاقیکاری پێشکەوتوو کرا.

وەکو کۆلێژی تەکنیکی سۆران سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٣/١ ستافی کۆلێژەکەمان بە ئامادەبوونی ( م. پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژ و ئەنجومەنی کۆلێژ و کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد ، لەم سەردانەدا پەیمان و وەفا و دڵسۆزیان بۆ ڕێبازی پارتی و بارزانی دووپات کردەوە.

لە قوتابخانەی بارزانی نەمر فێری خۆشەویستی خاک و گەل و سروشت بووین، بێ وەفابوونمان بەرامبەر خەبات و تێکۆشانی بارزانی نەمر، بێ ویژدان بوونمانە بەرامبەر مێژوو و نیشتیمان.

سڵاو لە گیانی پاکی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەردەم لە یاد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران