رۆژی یەکشەممە، ٢٣ى ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، شاندێکى زانکۆى پۆلیتىکنیکى هەولێر بە سەرۆکایەتى پ.د. ئیدریس محمد تەها هەرکی ئامادەى وێرکشۆپێک بوون لەبارەى بەهێزکردنى پڕۆگرامەکانى بنیاتنانى رأهێنان و فێرکاری پیشەیى و تەکنیکى (تی ڤی ئی تی) لە خوێندنى باڵای دامودەزگاکانى پەروەردەى تەکنیکی لە عێڕاق لە هۆڵی کۆنفرانسی بێست ئین ئـەربیل کە بۆ ماوەى سێ رۆژ بەردەوام دەبێت لە ٢٣ تاوەکو ٢٥ى ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢.
لە درێژەى چالاکییەکانى پڕۆژەى (تی ڤی ئی تى-٢) کە یەکێتى ئەوروپا کۆمەکی دەکات و رێکخراوی یونسکۆ جێبەجێیدەکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتى عێڕاق ئۆفیسی رێکخراوى یونسکۆ لە عێڕاق، یو ئێن هابیتات، و ئاى ئێڵ ئۆ پڕۆژە کۆمەکراوەکانى یەکێتى ئەوروپا جێبەجێدەکەن: رەخساندنى هەلى کار لەرێگەى بەهێزکردنى سیستەمى پەروەردەى پیشەیی و تەکنیکى وئەڵقەکانى بازاڕی کار (تی ڤی ئی تى-٢)، پڕۆژەى بوژاندنەوەى شارە کۆنەکانى موسڵ و بەسرە، و پڕۆژەى پاڵپشتى رێگەچارەکانى ژیان لەڕێگەى گەشەسەندنى بۆماوەیى کەڵتوریى.
ئامانج لەم وێرکشۆپە دابینکردنى پلاتفۆڕمێکە بۆ گەیاندنى ئەو دەستکەوتانەى کە لە رێگەى پڕۆژەى چاکسازی (تی ڤی ئی تى-١)ى یونسکۆوە بەدەستهاتوون بەهۆى ئەو بابەتانەى لەرێگەى ئەو پڕۆژانە دابینکراون، زیادکردنى ووزە و تواناى تاک و دەزگاکان و گەشەپێدانیان و پڕۆگرامی ئاست بەرزی (تى ڤى ئی تی) لە کەرتى بنیاتنان وەربگرن، هەروەها بەهێزکردنى زانیاری و چاککردنى تێگەیشتنمان لە ئەنجامى پڕۆژەکان و ئەو گاپانەى ماوەتەوە لە کەرتی بنیاتنان بۆ پیشەگەرانی (تى ڤى ئی تی) و زانکۆ تەکنیکییەکان، هەروەها چەند بابەتێکى دیکە کە لە هەردوو رۆژى وێرکشۆپەکە بە چڕوپڕى باسدەکرێت.