Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 6, 2022

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی بۆ ستافی ئای تی لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان رێکخست

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 5ـی ئۆکتۆبەری 2022 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن وێرکشۆپێکی بۆ ستافی ئای تی کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکیەکان بەڕێوەبرد کە تایبەت بوو بە چۆنیەتی دیزاین کردن و بەڕێوەبردنی ویب سایت.

لە سەرەتای وێرکشۆپەکەدا مامۆستا نیهاد خالید عبداللە بەرێوەبەری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێیدا گرنگی بەرێوەبردنی ویب سایتی خستە ڕوو، هەروەها روونیکردەوە کە ویب سایت رووی زانکۆ پێشانی دەرەوە دەدات و پێویستە کۆمەڵێک زانیاری لە سەر ویب سایتی زانکۆ دابنرێت تاوەکو مامۆستایان و قوتابیان و بەشە زانستیەکان لە کاتی پێویست سودی لێوەربگرن.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا م. نیهاد تیشکی خستە سەر دانانی زانیاری ستافی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان و بەشە زانستیەکان تاوەکو لە کاتی توێژینەوە ستافی ناوخۆ و دەرەوە بتوانن پەیوەندی بە ستافی زانکۆمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش.

پاشان بەرپرسی ویب سایتی زانکۆ بابەتەکانی وێرکشۆپەکەی روونکردەوە کە پێکهاتبوو لە ناساندنی بەشەکانی ویب سایت، چۆنیەتی دانانی داتا و زانیاریەکان و ئەپدەیت کردنیان، هەروەها باسی لە گرنگی چۆنیەتی دیزاینکردنی پەیجەکانی ویب سایت و گونجاندنی ڕەنگەکان کرد، شایەنی باسە ئەم وێرکشۆپە پێنج رۆژ دەخایەنێت و تەواوی وردەکاری دەربارەی دیزاین و چۆنیەتی بەرێوەبردنی ویب سایت باس دەکرێت.

دوای کۆتایی هاتنی رۆژی یەکەمی وێرکشۆپەکە سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە بەشداربووان کرد و تەواوی پشگیری و کارئاسانی خۆی نیشاندا تاوەکو بتوانن سودی تەواو لەم وۆرکشۆپە ببینن.