Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 5, 2022

پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستایانی کوردستان

بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایانی 5/10 و رۆژی مامۆستایانی کوردستان 6/10 گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەتایبەتی و مامۆستایانی کوردستان بەگشتی دەکەین.

لای هەمووووان ئاشکرایە کە مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و داینەمۆی گۆڕانکاری کۆمەڵگە بوون، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایان دەڕوانین.

لەم یادەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی بێ پایانی مامۆستایانی زانکۆمان بکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان لەماوەی ڕابردوو، بەردەوام بوون لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتووی کوردستان.

ئێمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوام کار دەکەین لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و خزمەتکردنی مامۆستایان و پاراستنی مافەکانیان.

دووبارە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و مامۆستایانی کوردستان دەخوازم، هەر شاد و سەرفراز بن..

پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
5.10.2022