Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 22, 2022

‎زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کورسیی بەتاڵی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری ئەو قوتابییانە دەکاتەوە کە لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگەیەک وەرنەگیراون، ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی 23/10/2022 دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان بکەن، بۆ وەرگرتنی فۆرمی راستەوخۆ (تەنها بۆ ئەو قوتابیانەی لە هیچ بەشێك وەرنەگیراون)، بەمەبەستی وەرگرتنیان لەو بەشانەی کەوا (پلانی وەرگرتنیان پڕ نەبووتەوە) لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکانی سەر بەزانکۆمان.

تێبینی: فۆرمەکان لە بەشی تۆماری ئەو کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییانە دابەش دەکرێت کە پلانی وەرگرتنیان پڕ نەبۆتەوە (واتا لە سەرۆکایەتی زانکۆ فۆرم دابەش ناکرێت).

لیستی ناوی بەشەکانیش لە خوارەوە دیاری کراوە.‎