Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2022

پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد(د.خ)

بسم الله الرحمن الرحيم

“وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِين”

صدق الله العظيم

  “له‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی موحەممەد “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆکارێک بێت بۆ زیاتر پته‌وکردنی گیانی لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاینی و فرة نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له‌ کوردستان و عێراق و جیهان.  جارێکی تر ئه‌م یاده‌ له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خودای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی بە رووی گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به‌ مه‌ینه‌تییه‌کان بێت.”

 پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

۱۲ ربيع الاول ۱٤٤٤هـ

٨ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی بۆ ستافی ئای تی لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان رێکخست

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 5ـی ئۆکتۆبەری 2022 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن وێرکشۆپێکی بۆ ستافی ئای تی کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکیەکان بەڕێوەبرد کە تایبەت بوو بە چۆنیەتی دیزاین کردن و بەڕێوەبردنی ویب سایت.

لە سەرەتای وێرکشۆپەکەدا مامۆستا نیهاد خالید عبداللە بەرێوەبەری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێیدا گرنگی بەرێوەبردنی ویب سایتی خستە ڕوو، هەروەها روونیکردەوە کە ویب سایت رووی زانکۆ پێشانی دەرەوە دەدات و پێویستە کۆمەڵێک زانیاری لە سەر ویب سایتی زانکۆ دابنرێت تاوەکو مامۆستایان و قوتابیان و بەشە زانستیەکان لە کاتی پێویست سودی لێوەربگرن.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا م. نیهاد تیشکی خستە سەر دانانی زانیاری ستافی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان و بەشە زانستیەکان تاوەکو لە کاتی توێژینەوە ستافی ناوخۆ و دەرەوە بتوانن پەیوەندی بە ستافی زانکۆمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش.

پاشان بەرپرسی ویب سایتی زانکۆ م. زانیار ڕزگار بابەتەکانی وێرکشۆپەکەی روونکردەوە کە پێکهاتبوو لە ناساندنی بەشەکانی ویب سایت، چۆنیەتی دانانی داتا و زانیاریەکان و ئەپدەیت کردنیان، هەروەها باسی لە گرنگی چۆنیەتی دیزاینکردنی پەیجەکانی ویب سایت و گونجاندنی ڕەنگەکان کرد، شایەنی باسە ئەم وێرکشۆپە پێنج رۆژ دەخایەنێت و تەواوی وردەکاری دەربارەی دیزاین و چۆنیەتی بەرێوەبردنی ویب سایت باس دەکرێت.

دوای کۆتایی هاتنی رۆژی یەکەمی وێرکشۆپەکە سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە بەشداربووان کرد و تەواوی پشگیری و کارئاسانی خۆی نیشاندا تاوەکو بتوانن سودی تەواو لەم وۆرکشۆپە ببینن.

پەیامی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستایانی کوردستان

بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایانی 5/10 و رۆژی مامۆستایانی کوردستان 6/10 گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەتایبەتی و مامۆستایانی کوردستان بەگشتی دەکەین.

لای هەمووووان ئاشکرایە کە مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و داینەمۆی گۆڕانکاری کۆمەڵگە بوون، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایان دەڕوانین.

لەم یادەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی بێ پایانی مامۆستایانی زانکۆمان بکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان لەماوەی ڕابردوو، بەردەوام بوون لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتووی کوردستان.

ئێمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوام کار دەکەین لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و خزمەتکردنی مامۆستایان و پاراستنی مافەکانیان.

دووبارە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و مامۆستایانی کوردستان دەخوازم، هەر شاد و سەرفراز بن..

پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
5.10.2022

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کۆنفرانسێکی زانستی بۆ بوارەکانی تەندروستی و پزیشکی لە زانکۆی تەکنیکی ناوەڕاست دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو و بە ئەندامێتی ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە کاروچالاکیەکانی دووەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ بوارەکانی تەندروستی و پزیشکی لە زانکۆی تەکنیکی ناوەراست کە لە پەیمانگەی تەکنیکی کوت بەڕێوەچوو لە رۆژی 29ـی ئەیلول تاکو 3ـی ئۆکتۆبەر بەردەوام بوو.

لە پەڕاوێزی کۆنفرانسەکەدا شاندی زانکۆ چەند دیدار و  چاوپێکەوتنێکیان ئەنجامدا و تیایدا دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لەبواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گفتوگۆیان لەگەڵ نوێنەری زانکۆکانی تەکنیکی لە عێراق کرد، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بە هاوبەشی کاری لەسەر بکەن.