زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشک رێکەوتننامەی تایبەت بە خوێندنی باڵای نێوانیان نوێدەکەنەوە

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 27ـی ئەیلولی 2022 لە سەرۆکایەتی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە د. عبدالصمد سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی کرد.

لە دیدارێکدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون گفتوگۆکرا دەربارەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا رێکەوتننامەی تایبەت بە خوێندنی باڵای نێوان هەردوو زانکۆی پۆلیتەکیکی هەولێر و تیشکی نێودەوڵەتی واژووی لەسەر کرا و نوێکرایەوە.

شیاوی باسە ساڵانە چەندین چالاکی زانستی هاوبەش لە نێوان هەردوو زانکۆکەدا ئەنجام دەدرێت و نوێکردنەوەی رێکەوتننامەکەش بەمەبەستی بەردەوامیدانە بەو پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستییەی کە لە نێوان هەردوو زانکۆدا هەیە.