ئاگاداری بۆ ئەو هەموو بەڕێزانە دەکەینەوە کە سەردانی سەنتەریان کردووە و خۆیان تۆمار کردووە بۆ
1. خولی (ناو پۆل) زمانی ئینگلیزی ئاستەکانی (Elementary و Intermediate) ، تکایە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/9/2024 و رۆژی شەممە سەردانی سەنتەر بکەن بۆ پسوولە بڕین لە ئەکاونتەکانتان داواکاری پێشکەش بکەن.
2.. بۆ خولی ئۆنلاین و ئاستەکانی (Beginner & Advance) چاوەڕوانی ئاگاداری دواترمان بن تا رێنماییتان پێ دەدەین.
لەگەل رێزماندا
ب. سەنتەری زمان_ زانکۆی پۆکیتەکنیکی هەولێر
5/9/2024
ئاگاداری
لەسەر راسپاردەو رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بۆ بەڕێزان
١. بەشداربووانی خولی ڕابردوو
٢. هەروەها ئەوانەی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە لە مانگی ٢٠٢٣/٨ و لەبەر ئەوەی لە کۆرساتی ماستەر و دکتۆرا بوون نەیانتوانی بەشداربن.
٣. ئەو بەرێزانەی کە لە ٧/٢٦ تا ٢٠٢٤/٨/١ تاقیکردنەوەی ئاستیان ئەنجام دا لە سەنتەرەکەمان.
ناونووسین بۆ خولی سەنتەری زمان ڕادەگەیەنین بۆ قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای ناوخۆی هەرێم، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ناونووسین تا رۆژی پێنجشەممە ٥/٩/٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە بەشداربووانی تر، دواتر لە نزیکترین کات خولیان بۆ دەکرێتەوە.
تێبینی: جگە لەوانەی خولی پێشوو کە بەردەوامن لەناو خول ئەوانی تر پێویستە
١. فەرمانی زانکۆیی وەرگیرانیان لە ماستەر و دکتۆرا پێشکەش بکەن.
٢. دواتر بۆ وەسڵ بڕین پێویستە پشتگیریەک لەو بەو بەشە بهێنن کە تیایدا دەخوێنن.
لەگەڵ رێزماندا
ب. سەنتەری زمان/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
٢/٩/٢٠٢٤