ڕاگری کۆلێژ سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای کرد .

بەرواری ٢٠٢٤/٨/٢٠ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەلایەن بەرێز ( د محمد ) سەرۆکی بەشی دەزگای دڵنیایی جۆری پێشوازی لێکرا باس لە کردنەوەی بەشی تیشک کراو کە بەشێکی نوێیە بۆ ئەم ساڵ قوتابی لێ وەردەگیرێت و باس لە پلانی ئایندە کرا بۆ کردنەوەی چەندان بەشی زانستی تر بیرو ڕاکان بە تێرو تەسەلی گەنگەشە کرا.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە ڕێوڕەسمێک کرد .

بەرواری ٥-٨-٢٠٢٤ بەڕێز (پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، بەشدار بوو لە ڕێوڕەسمێک لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تایبەت بوو بەو قوتابیانەی ووڵاتی عەرەبی مصر بۆ مەشقی هاوینە سەردانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژو پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆیان کردبوو ، دواتر بڕوانامەی بەشدار بوو بەخشراییەوە و وێنەی یادگاری تۆمارکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

.ئەنفال زامێکی قووڵ ئازارێکی نەبڕاوە

لە یادی ٤١ ساڵەی جینۆسایدی (٨٠٠٠) هەشت هەزار بارزانی ٣١/٧/١٩٨٣ چل و یەک ساڵ لەمەو بەر رژێمی ئەوسای عێراق لە کردەوەیەکی جەرگ بڕدا بە چەند قۆناغێک گشت ناوچەکانی کوردستانی بێ جیاوازیی خستە بەر شاڵاوێکی نەگریسی بەناو ئەنفال ، لەو بەروارە بارزانییەکان هەشت هەزار مێر منداڵ و گەنج و پیاو لە کۆمەڵگە زۆرملێکاندا بوونە قوربانی تاوانێکی دڕندانە و هەڵمەتێکی ڕەشبگیریی دەسەڵاتی بەعس ئیتر هەرگیز نەگەڕانەوە ،

نەک تەنیا بارزانییەکان بەڵکو کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانی دابەش کرد ،
مرۆڤایەتی غەمبار بوو،

بەدڵێکی غەمبارەوە ئەم یادە دەکەینەوە

لەم یادەدا سڵاو دروود بۆ قوربانییانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان دەنێرین سەری ڕێزو نەوازش لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین ،
لەم یادەدا تاکە ڕێگایی گەیشتن بە ئامانجەکانی ئە و شەهیدانە یەکبوون و یەک رێزی و خۆشەویستی بۆ یەکترە .

پ ی د ( مراد امیر احمد)
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر