شاندێکی زانکۆمان بەشداریی لە ۆورکشوپی تایبەت بە تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی دەکات

شاندێکی زانکۆمان بەسەرۆکایەتی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەبەشداریی راگرانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێژی تەکنەلۆجی و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە ۆورکشۆپێکی تایبەت بە پەرەپێدانی پلانی جێبەجێکردنی سیاسەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی کرد کە لە ماوەی نێوان 14-16/ 6 /2026 لە هەولێر ئەنجام درا.

ئەم پڕۆگرامە بەبەشداری نوێنەری هەریەک لە زانکۆکانی (پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی دهۆک) کە لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆ-نووسینگەی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و بە هاوکاری وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت.

هاوکات بە مەبەستی نووسینەوەی سیاسەتەکانی (تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە خوێندنی تەکنیکی ٢٠٢٦-٢٠٢٨ لە هەرێمی کوردستان/ سياسة دمج المهارات الخضراء والرقمية في برامج التعليم التقني ٢٠٢٦-٢٠٢٨) لیژنەیەک لەسەر ئاستی وەزارەت و ئەندامییەتی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان پێکهات.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، بەشداربووان دەتوانن وەک یەک تیم کاربکەن بۆ ئامادەکردنی پلانی جێبەجێکردن بۆ سیاسەتی تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە دامەزراوە و پڕۆگرامەکانی خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی (TVET).

وۆرکشۆپەکە تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی تواناکانی ستافی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان و ئامادەییە پیشەیییەکان لەو پارێزگایانەی کە دەستنیشانکراون، بۆ پەرەپێدانی پلانی جێبەجێکردنی کرداری کە پشت بە سیاسەتی تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان دەبەستێت، ئەمەش لە ڕێگەی گرتنەبەری میتۆدۆلۆژیا بەشداریکردن کە لە نێوان خستنەڕووی تیۆری و جێبەجێکردنی کرداریدا کۆدەکاتەوە، بە جۆرێک توانای بەشداربووان بەهێز بکات بۆ کارکردن وەک یەک تیم بۆ ئامادەکردنی پلانی شیاوی جێبەجێکردن لەسەر ئاستی کۆلێژ، پەیمانگا تەکنیکییەکان و ئامادەییە پیشەیییەکان.

لەم ۆورکشۆپەدا کار دەکرێت بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی سەرەتایی بۆ پلانەکانی جێبەجێکردنی تایبەت بەو پەیمانگا، کۆلێژە تەکنیکی و ئامادەییە پیشەیییانەی کە دەستنیشانکراون، بە شێوازێک کە پشت بە سیاسەتی تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان ببەستێت.

هەروەها کار دەکرێت بۆ بەهێزکردنی توانای بەشداربووان لەسەر شیکردنەوەی سیاسەتەکە و دەستنیشانکردنی کاری لە پێشینەی پڕۆگرامەکان و ئەنجامە داواکراوەکان، هەروەها توانا بەخشین بە بەشداربووان بۆ جێبەجێکردنی میتۆدۆلۆژیای ئامادەکردنی پلانەکانی جێبەجێکردن بە شێوازی کرداری لە چوارچێوەی تیمەکانی کارکردندا.

هەروەها کار دەکرێت بۆ پەرەپێدانی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر پێداویستییەکانی تێکەڵکردنی کارامەیییە سەوز و دیجیتاڵییەکان لە خوێندنی تەکنیکی و پیشەییدا.

لەم ۆورکشۆپەد هەنگاو دەنرێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ تەواوکردن و پەسەندکردنی ڕەشنووسی کۆتایی پلانەکانی جێبەجێکردن.