ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥، لە ژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی سەنتەری پەرەپێدان وتوێژینەوەی زانستی پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمان وتوێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە پ.ی.د. سەرسام خلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر و پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و پ.ی.د. موراد ئەمیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئامادەیبوون.
بەرێوەنەری گشتی سەنتەری پەرەپێدان وتوێژینەوەی زانستی بەخێڕهاتنی مامۆستایانی سەرپەرشتیار و میوانان کرد و گوتی: ٸێمە وەکو زانکۆ بەرنامەمان وا پلانی بۆ دانراوە کەبەردەوام بتوانین وۆرک شۆپ و خولی تایبەت بۆ کارمەندان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بکەینەوە .
لەبەشێکیتری وتارەکەیدا گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی خستەڕوو، بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ نیشاندا ،دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکە خواست.
بەڕێوەچوونی خولەکە بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوو کە خولی سێ یەمی به هێز كردنى زمانى ئاخاوتنى ئينگليزي بوو و له ئهنجامى ياداشتى لێگهيشتنى نێوان زانكۆى پۆليتهكنيكى ههولێر و دهزگاى University Institute ئەنجامدرا كه تيايدا ٢٥ بەشداربوو لە مامۆستا و فهرمانبهرانى زانكۆمان بهسهركهوتوویی بڕوانامهی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.