ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خویندنی باڵای عێراق کۆبۆوە.
بەرواری ١٢-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( پ ی د نجیب توما بتو) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی ،نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و نوێنەری ڕێکخراوی خاچی سوور ، کۆبوونەوەیەکیان بەشێوەی ( ئۆنڵاین ) ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکومەتی عێراقی فیدراڵ .
ئامادەکاری کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێکخرا بوو .
،پاش چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆ و باسکردنی چەندین تەوەر دووپاتکرایەوە بۆ بەردەوام بوون و بەرەو پێش بردنی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ، بەشێوازێکی زانسی و سەردەمیانە هەمەهەنگیەکی تەواو لەنێوانیاندا و بۆ برەو دان و خزمەتی زیاتر .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.





