ڕاگری کۆلێژ بە جیا پێشوازی لە میوانان کرد

ڕاگری کۆلێژ بە جیا پێشوازی لە میوانان کرد.

بەرواری ٦-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، بەجیا پێشوازی لە میوانان کرد ، سەرەتا ئەندامانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لقی هەولێر ، بەڕێز ( عیسی خانو طاهر ) جێگری نەقیبی سەندیکاو بەڕێز (شاخوان سلیم ) سەرۆکی لقی هەولێر و کارگێڕانی لق پیرۆزبایی خۆیان دەربڕی و لۆگۆی تایبەت بە سەندیکایان پێشکەش بە ڕاگر کرد .

دواتر (دکتۆرە هانا شرف الدین ) پسپۆری نەشتەرگەری چاو سەردانی ڕاگری کۆلێژی کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی چەپکێ گوڵی کردە دیاری ، ڕاگری کۆلێژ سوپاس گوزاری خۆی بۆیان دەربڕی .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.