پیشانگەی رەخساندنی هەلی کار لەڕۆژی جیهانی شیکاری نەخۆشییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەرێوەچوو.
بەچاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (پ د ادریس محمد طاهر ) وە ئامادە بوونی بەڕێزان پارێزگاری هەولێر بەرێز ( اومێد خۆشناو ) و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ( پ د عبدالفتاح عبدالرزاق )و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر (دکتۆر دلۆڤان ) پێشانگەی هەلی کار لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بە بەشداری چەند کۆمپانیا و نەخۆشخانە وتاقیگە تایبەتەکان ، بۆ دەرچووانی شیکاری نەخۆشییەکان بەڕێوەچوو ، لەسەرەتا ڕاگری کۆلێژ ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد دواتر سەردانی بەشەکانی پێشانگەیان کرد ، دەرچوانی بەشی ناوبراو سیڤی خۆیان پێشکەش بە کۆمپانیا و نەخۆشخانە و تاقیگە تایبەتەکان کرد، ئەوانیش بەڵێنیان دا بەپێی پێویست هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنین.
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

















