ئاستی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی رۆژنامەنووسان لە خستنەڕووی پەیامە میدیاییەکان لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا

  • Lana diyar hassan
  • [email protected]
  • 0750 139 9133
  • lanaa diyar
  • پوختە

    ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (ئاستی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی رۆژنامەنووسان لە خستنەڕووی پەیامە میدیاییەکان لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا)، ئەم توێژینەوەیە لە جۆری توێژینەوەی وەسفییە کە لەگەڵ شێوازی توێژینەوەکە گونجاوە. بە مەبەستی بەدەستهێنانی داتا و زانیاری ورد و دروست، توێژەر پشتی بە میتۆدی تێکەڵ (Mix Method) بەستووە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە 200)) ڕۆژنامەنووسی نێو کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان، کە بەشێوەی ناهەڕەمەکی مەبەستدار هەڵبژێردراون. توێژەر دوو ئامرازی گرنگی لەم توێژینەوە بەکارهێناوە کە بریتیین لە: (فۆرمی ڕاپرسی، چاوپێکەوتن). فۆڕمی ڕاپرسی ئەم توێژینەوەیە لە سێ تەوەر پێک هاتووە کە بەسەر ڕۆژنامەنووسان دابەشکراوە، هەروەها وەرگرتنی چەند مامۆستایەکی بەشی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی چاوپێکەوتن وەک چاودێری میدیایی و دەستەبژێری ئەکادیمی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ئاراستەکردنی چەند پرسیارێکی گرنگ سەبارەت بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەنووسان. بەکارهێنانی ئەم دوو ئامرازە لەم توێژینەوەیە بە مەبەستی گەیشتنی توێژەرە بە چەند دەرئەنجامێکی گرنگ. کێشەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی ئاستی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی رۆژنامەنووسان و کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لە خستنەڕووی پەیامە میدیاییەکان. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی هۆکارەکانی پابەند نەبوونی هەندێ لە ڕۆژنامەنووسان بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی و دەرخستنی ئاستی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتییان لە خستنەڕووی پەیامە میدیاییەکان. گرینگی ئەم توێژینەوەیە لەڕوانگەی کۆمەڵگەوە لەوەدایە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، کە لە ڕێگەی هەندێک لە ڕۆژنامەنووسان و کەناڵە ڕاگەیاندنەکان دروست دەبێت. لە ڕوانگەی زانستییەوە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی ڕۆژنامەنووسان و کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان و گرنگی پێدانی زیاتر بە بنەمای بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی، هەروەها بەرزکردنەوەی کوالێتی ناوەڕۆکی پەیامە میدیاییەکان و کەمکردنەوەی گرفتە میدیایەکان لە کەناڵ و دەزگا ڕاگەیاندنەکان. ئەم توێژینەوەیە گەیشتووەتە چەند دەرئەنجامێکی گرنگ کە بریتیین لە:

      ڕەچاوکردنی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ڕێژەییە، واتە بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان ڕەچاوی بنەمای بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی دەکەن لەکاتی ئاراستەکردنی پەیامە میدیاییەکان بۆ جەماوەر، لەهەمانکاتدا بەشێکیان بەرپرسیاریەتییەکەیان لە ئاستێکی لاوازدایە واتە وەک پێویست ڕەچاوی ئەم بنەمایە ناکەن.

      لە کۆمەڵگەی کوردی بەهۆی کەمی ئاستی هۆشیاری بەشێک لە تاکەکانی و حەزکردنیان بە گەورەکردنی کێشەکان و قوڵکردنەوەی لایەنی نەرێنی بابەتەکان، بوونەتە هۆی هاندان بۆ کەمتەرخەمی لە ڕەچاوکردنی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی لای هەندێ لە ڕۆژنامەنووسان.

  • Erbil Technical Administrative College
  • Media
  • Media

Leave a Reply

Your email address will not be published.

You may use these <abbr title="HyperText Markup Language">HTML</abbr> tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>