بە ئامادەبوونی ( پ.د. ادریس محمد طاهر ھەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ڕێکەوتی ٢٠٢٢⁄١١⁄١٠مەراسیمی دەرچووانی قوتابیانی ئەنجامدرا..لەم مەراسیمەدا پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێرئەمڕۆ پۆڵێک قوتابی دەرچوواند لە دەوامی بەیانیان و ئێواران لە بەشەکانی (دەرمانسازی، پەرستاری، شیکاری نەخۆشیەکان، تیشک، سرکردن، پشکنینی چاو، ی. ددان، ئافرەتان و لە دایکبووان) لێرەوە بە ناوی پەیمانگەکەمان پیرۆزباییان لێدەکەین، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، بۆ خزمەت کردنی کەرتی تەندروستی لە کوردستان.
ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر









